هه‌رچه‌نده له دواى ده‌ركه‌وتنى رێكخراوى تیرۆریستیى داعش له دواى 2010دا، رۆڵى رێكخراوى تیرۆریستیى قاعیده له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه‌م بووه‌ته‌وه، كه‌چى ئێسته له‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه له ناوچه‌كه روو ده‌ده‌ن، باس له ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه تیرۆریسیتییه ده‌كرێت، به‌تایبه‌تى له یه‌مه‌ن، راپۆرته‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن، میلیشیاى حووسی سه‌ربه ئێران، هاوكاریى سه‌ربازیى پێشكه‌ش به رێكخراوى قاعیده ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى په‌شێوییه‌كانى یه‌مه‌ن و ناوچه‌كه زیاتر بكات و له دژى ئه‌مه‌ریكا به‌كاریان بهێنێ.
سه‌رچاوه یه‌مه‌نییه‌كان ئاشكرایان كردووه، رێكخراوى تیرۆریستیى قاعیده ته‌كنیكى نوێى سه‌ربازى له میلیشیاكانى حووسى ده‌ست كه‌وتووه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تاى قۆناغێكى نوێ ده‌بێت له هاوكاریى هه‌ردوولا، له كاتێكدا گوشاره نێوده‌ڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر حووسییه‌كان زیاتر ده‌بێت و هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامییان هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان به ماڵپه‌ڕى
"ئیره‌م نیوز"یان راگه‌یاندووه، میلیشیاى حووسى له چه‌ند رۆژى رابردوودا به ناوه‌ندگیرى كه‌سانى ناوخۆى یه‌مه‌ن، بارێكى گه‌وره‌یان له پاڵپشتیى سه‌ربازى و دارایى بۆ رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده ناردووه، ئه‌ویش له نێوان پارێزگاى ئه‌بین و به‌یزا وه‌ریگرتووه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ش كردووه، ئه‌و پاڵپشتییه‌ى حووسییه‌كان پێشكه‌شى قاعیده‌یان كردووه، فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان له جۆرى هێرشبه‌ر و سیخوڕی له‌خۆ ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ندان چه‌كى تر وه‌ك مووشه‌كى گوێزراوه و ته‌قینه‌وه. ئه‌مه له چوارچێوه‌ى پێوه‌ندى گه‌شه‌كردووى هه‌ردوولا له ساڵانى دواییدا.
جیا له هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان حووسییه‌كان، به‌مدواییه شه‌ش چه‌كدارى رێكخراوى قاعیده‌یان له گرتووخانه‌كانى خۆیان ئازاد كردووه، هه‌ندێكیان 11 ساڵ زیاتر بووه له گرتووخانه‌كانى ده‌وڵه‌تى یه‌مه‌ن بووه، هه‌ندێكیان سه‌ركرده‌ى دیارن له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه.
پێشبینى ده‌كرێت له قۆناغى داهاتوودا نزیكبوونه‌وه‌ى ستراتیجى له نێوان حووسییه‌كان و قاعیده روو بدات، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى هێرشه‌كانى رێكخراوه‌كه بۆ سه‌ر هێزه حكوومییه‌كان و لایه‌نگرانى ئه‌نجوومه‌نى كاتى باشوور، كه چه‌ندان ساڵه به پچڕپچڕى له‌گه‌ڵ رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده رووبه‌ڕووى یه‌كتر ده‌بنه‌وه و له پارێزگاكانى ئه‌بین و شبوه له باشوورى یه‌مه‌ن.
كه‌مكردنه‌وه‌ى گوشاره‌كه
هه‌ر به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان، ئامانجى حووسییه‌كان له‌و قۆناغه ئه‌وه‌یه، ئه‌و گوشاره نێوده‌وڵه‌تییانه كه‌م بكه‌نه‌وه كه رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى كه توانا و پێگه‌ى سه‌ربازی ئه‌وان به ئامانج ده‌گرێت. ئامانجێكى تر ئه‌وه‌یه كۆششه‌كانى حكوومه‌ت په‌رته‌وازه بكرێت كه ده‌یه‌وێ له رۆژانى داهاتوودا هێرشێكى وشكانى بۆ سه‌ر حووسییه‌كان ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها تێبینى ده‌كرێت رێكخراوى قاعیده ئاره‌زوو ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه، دواى ساڵانێكى زۆر له گوشه‌گیرى، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هێرشى گه‌وره بكات، له ده‌ره‌وه‌ى یه‌مه‌ن تێپه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رنجى ناوچه‌كه و دنیا رابكێشێ، له راگه‌یاندنى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كاره تیرۆریستییه‌كانى، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌و پاڵنه‌رانه پێوه‌ندیى به ئامانجى میلیشیاى حووسییه‌كان هه‌یه، كاتێك ده‌زانن بنیاتى رێكخراوه‌كه له ناوخۆى یه‌مه‌ن كێشه‌ى تێكه‌وتووه.
هاوپه‌یمانییه‌كى كۆنتر
پێشتریش حووسییه‌كان له ساڵى 2024 چه‌ندان جۆر فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان به قاعیده داوه، بۆ چڕكردنه‌وه‌ى هێرشه حكوومییه‌كان و لایه‌نگرانیان كه له ناوخۆى یه‌مه‌ن دژى هه‌ردوولان. ساڵى رابردوو راپۆرتێك له‌لایه‌ن لیژنه‌ى سزاكانى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له یه‌مه‌ن بڵاو كرایه‌وه، دووپات له‌سه‌ر بوونى پێوه‌ندیى نێوان حووسییه‌كان و قاعیده ده‌كاته‌وه. پێوه‌ندییه‌كه‌ش له سه‌ره‌تاى ساڵى 2024 ده‌ستى پێ كردووه و دواى رێككه‌وتن، شه‌ڕى نێوانیان وه‌ستاوه. دواتریش پێوه‌ندییه‌كه له هه‌ردوو بوارى ته‌ناهى و هه‌واڵگرى گه‌شه‌ى كردووه، تا كار به‌وه گه‌یشتووه كه حووسییه‌كان پاڵپشتى سه‌ربازى به قاعیده ده‌كه‌ن.
رۆژى سێشه‌مى رابردوو، هێزه ته‌ناهی و سه‌ربازییه‌كان توانیان له خاڵێكى پشكنین، له رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى ئه‌بین هێرشێكى چه‌كدارى تێكبشكێنن، كه رێكخراوى تیرۆریستیى قاعیده ئه‌نجامى دابوون. سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان له یه‌مه‌ن باسیان له‌وه كردووه، بۆ ماوه‌یه‌كى كورت چه‌كدارى قاعیده و هێزه ته‌ناهییه‌كان ته‌قه‌یان له یه‌كتر كردووه، تیرۆریستان چه‌ك سووك و قورسیان به‌كار هێناوه. به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، قاعیده ویستوویه‌تى ده‌ست به‌سه‌ر بازگه‌كه بگرێت.