ژماره‌یه‌ك چالاكی سیاسی، مه‌ده‌نی و كولتووریی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سه‌رانسه‌ری دنیا، له ڕێگه‌ی وه‌گه‌ڕخستنی كه‌مپینێك به ناوی ''هه‌زار ئاگری نه‌ورۆزی، به‌رانبه‌ر به 800 واژوو بۆ كوژاندنه‌وه'' له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانیی خۆیان له‌مه‌ڕ هێرشكردنه‌سه‌ر رێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ده‌ربڕی.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه له‌لایه‌ن ده‌یان كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌وان و چالاكی سیاسییه‌وه واژوو كراوه، وه‌ڵامی 800 كه‌سایه‌تیی ئێرانی دراوه‌ته‌وه كه داوایان له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه به هه‌موو توانایه‌ك، هه‌نگاو بۆ راگرتنی بۆنه‌كانی نه‌ورۆز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بنێ.
واژووكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه له ناویاندا ناوی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر و چالاكی سیاسی، له‌وانه حه‌سه‌ن زیافه‌تی، یوسف ئه‌رده‌ڵان، بێهروز بووچانی، ناسر ره‌زازی، نه‌جمه‌دین غوڵامی، قادر ئه‌لیاسی، به‌كر له‌گزی، محمه‌د ره‌زا ئه‌سكه‌نده‌ری، حامد كونه‌پۆشی، ئه‌حمه‌د شێربه‌گی، حه‌سه‌ن شافعی، ئیدریس عه‌بدی، مه‌حفوز قادری و سه‌تان كه‌سی تر ده‌بینرێت، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كه‌سانه كراوه كه ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆزیان له كوردستان به ''ناوچه‌یی و تایفی'' پێناسه كردووه و داوایان كردووه به زووترین كات حكوومه‌تی ئێران هه‌وڵ بۆ راگرتنیان بدات.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه پێداگریی ده‌كاته‌وه كه 800 كه‌سایه‌تیی ئێرانی، به‌سته‌ری هێرش و سه‌ركوتی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی به‌شكۆیی به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی كاری كه‌مپین، زیاتر له هه‌زار كه‌س له چالاكانی مه‌ده‌نی و هونه‌رمه‌ندان ئه‌م به‌یاننامه‌یان واژوو كردووه.
ئه‌م كه‌مپینه له كاتێكدایه كه رۆژی پێنجشه‌می رابردوو كه‌مپینێكی تر دژی ئه‌و 800 كه‌سایه‌تی و نووسه‌ره ئێرانییه راگه‌یه‌نرابوو و به توندی سه‌ركۆنه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌وانی كردبوو.
سه‌تان رۆشنبیر، رۆژنامه‌نووس، سیاسه‌تمه‌دار، چالاكی مافی مرۆڤ و پارێزه‌ر و كه‌سایه‌تیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ژێر ناوی ''نا بۆ فاشیزم'' كه‌مپینه‌كه‌یان دژی ئه‌و نووسه‌ر و به‌ناو رۆشنبیرانه‌ی ئێران راگه‌یاند كه له یه‌كێك له رۆژنامه‌كانی ئێران به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه و كۆكردنه‌وه‌ی واژوو، دوژمنایه‌تی و قینی خۆیان بۆ ئه‌و چالاكییانه راگه‌یاندبوو كه له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌ك ئاشكرایه نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆر به گه‌رمی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ئه‌مه به‌شێك له نووسه‌ر و مامۆستایانی زانكۆ و به‌ناو ئه‌و رۆشنبیره ئێرانییانه‌ی نیگه‌ران و تووڕه كرد كه به بیری خۆپه‌رستی و فاشیزم، فرچك دراون و چاویان به گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و زیندوویه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت. ئه‌وان به توندی په‌لاماری خه‌ڵكی كوردستانیان داوه و به هه‌نگاوی جوداخوازانه تۆمه‌تباریان كردوون، ته‌نانه‌ت داوایان له حكوومه‌ت و ناوه‌نده ته‌ناهییه‌كان كردووه لێپێچینه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رانی بكه‌ن و رێگه له‌م جۆره چالاكییانه بگرن.
له‌و كه‌مپینه‌دا وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی نووسراوه‌كه‌ی به‌ناو رۆشنبیرانی ئێران، پێداگرییان له‌وه كردووه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد و جیۆگرافیای كوردستان، هه‌زاران ساڵه جه‌ژنی كۆن و دێرینی نه‌ورۆزیان به شكۆوه پیرۆز كردووه. هه‌رچه‌نده ئه‌و نه‌ورۆزه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانی تریش له ئێران رێزی لێ گیراوه، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ رێزگرتن و پاراستنی ئه‌و جه‌ژنه دێرینه به درێژایی مێژوو، به به‌شێكی جیانه‌كراوه له ناسنامه و شوناسی خۆی هێشتوویه‌ته‌وه.
له نووسراوه‌كه‌ی رۆشنبیران و چالاكان و نووسه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئاماژه به‌وه كراوه كه هه‌مووان ده‌زانن كوردستان له كاری مه‌ده‌نییانه و كاری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریدا هه‌نگاوی زۆر گرنگی ناوه، ئه‌گه‌ر كه‌مپینه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له ساڵانی رابردوودا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوان و زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان، لافاوه‌كه‌ی لوڕستان، شنگال و كۆبانێ و به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له ساڵانی رابردوودا بیر خۆیان بهێننه‌وه، بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه حكوومه‌ت چه‌نده لێی بێبه‌ری بووه و ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كان خۆڕسك و جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نییانه بوون، نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی نه‌ورۆز و ڕێوڕه‌سمه‌كانی تر، هه‌ڵقوڵاوی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بوون و ئه‌وه‌ی كراوه سه‌ره‌تای رێگه‌یه‌كه بۆ پێكه‌وه‌ژیان و قبووڵكردنی ره‌نگه جیاوازه‌كان.
له به‌شێكی تری كه‌مپینه‌كه‌دا به توندی ره‌خنه له نووسینه‌كه‌ی به‌ناو رۆشنبیرانی ئێران گیرا كه به بێ هیچ هۆكارێك، ده‌ستیان بۆ گه‌مه‌یه‌كی كۆن له ژێر ناوی ترس له جوداخوازی و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات بردووه، له كاتێكدا چاوه‌ڕوانییه‌كی تریان له‌و كه‌سانه هه‌بووه كه به مامۆستایانی زانكۆ و نووسه‌ر و چالاك ناودێر كراون، به‌داخه‌وه كولتووری خۆبه‌رزتربینی ئه‌و كه‌سانه هیچ كاتێك ئه‌و به‌ستێنه‌ی نه‌بووه، راستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه قبووڵ بكه‌ن و رێكاری شارستانییانه بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان بخه‌نه روو.
هاوكات روون كرابووه‌وه له‌و نووسراوه قینئامێزه دووفاقییه‌دا، له‌لایه‌ك دژایه‌تیی توندوتیژی و سه‌ركوت كراوه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هانی ده‌زگاكاكانیان داوه به توندی دژی ئه‌و جۆره رێوڕه‌سمانه‌ی كوردستان بوه‌ستن و پێشی پێ بگرن. جگه له‌مه ئه‌وان خه‌ڵكی كوردستانیان به هۆز و گرووپ و شتێكی بچووك ناوبردووه، هه‌رچه‌نده نه‌یانتوانیوه ترسی خۆیان له‌و هه‌نگاوه شارستانییانه‌ی كوردستان بشارنه‌وه و په‌له‌قاژه‌یانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه كۆتایی پێ بهێنن.
نووسه‌ران و رۆشنبیرانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا، پیرۆزبایی نه‌ورۆزیان له ته‌واوی ئه‌و نه‌ته‌وانه كرد كه رێزی لێ ده‌گرن و به جه‌ژنی خۆیانی ده‌زانن، وێڕای ده‌ستخۆشیكردن خه‌ڵكی كوردستان له راپه‌ڕاندنی رێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز، داوای لێ كردوون ساڵانی داهاتوو ئه‌و جه‌ژنه زۆر به شكۆتر و به‌جۆشتر له هی ئه‌مساڵ پیرۆز بكه‌ن.
هاوكات داوایان له رۆشنبیر و ئازادیخوازی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی فارسی كردووه له به‌رانبه‌ر ئه‌و گرووپه‌دا كه خۆیان به ئێرانی ناساندووه، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و نه‌هێڵن گروپێك ناوی هه‌موو رۆشنبیر و كه‌سایه‌تی و ئازادیخوازان له‌كه‌دار بكات، چونكه ئه‌و شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و پێشوازییه گه‌رمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌ك هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی نییه، به‌ڵكو ده‌رفه‌تێكی گرانبه‌ها بۆ وڵاتێك كه خاوه‌نی فره‌ڕه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و كولتوورییه.