هه‌ردوو شاندی ئێرانی و ئه‌مه‌ریكی به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه و دانوستان، گه‌یشتنه مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان و بڕیاره له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا كۆبوونه‌وه و دانوستان ده‌ست پێ بكات.
میدیاكانی جیهان بڵاویان كرده‌وه كه ستیڤ ویتكاف به یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكار، به فڕۆكه‌كه‌ی له مه‌سقه‌ت نیشته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی ده‌ستپێكی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ شاندی ئێرانی‌دا بكات. ئه‌و به‌ر له سه‌ردانی بۆ عومان چاوی به ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا كه‌وتبوو.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به یاوه‌ریی شاندێكی دیپلۆماتكاری وڵاته‌كه‌ی، گه‌یشتنه عومان و بی بی سی بڵاوی كرده‌وه، له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا كۆبوونه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، مه‌جید ته‌ختی ڕه‌وانچی یاریده‌ده‌ری سیاسیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، كازم غه‌ریب ئابادی یاریده‌ده‌ری نێوده‌وڵه‌تی و كاروباری یاسایی و ژماره‌یه‌كی تر له دیپلۆماتكارانی ئێران، هاوڕێیه‌تی سه‌ید عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كه‌ن.
به‌ر له ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌كه‌ی بۆ عومان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس بڵاوی كرده‌وه نووسی، ''له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له باشترین و به‌تواناترین هاوكارانم به‌ره‌و مه‌سقه‌ت ده‌ڕۆین، هه‌موو تواناكانی خۆمان به كار دێنین بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له سه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران بكه‌ین.''
دۆناڵد تره‌مپ له چواری شوباته‌وه، ده‌ستی به سه‌پاندنی زۆرترین گوشار و گه‌مارۆی دارایی دژی ئێران كردووه، له حه‌وتی نیسان له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ به فه‌رمی رای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئێران راسته‌وخۆ كۆ ده‌بنه‌وه و هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌مڕۆ شه‌موو 12ی نیسانی بۆ كۆبوونه‌وه راگه‌یاند و گوتی، دانیشتنه‌كه ده‌رفه‌تێكه له به‌رده‌م ئێران و ئه‌گه‌ر ئاماده‌ی دانوستان نه‌بێت، ئه‌وا زۆر خراپی به‌سه‌ر ده‌هێنێت.
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا چه‌ند جارێكی تر پێداگرییان له‌وه كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه راسته‌وخۆ ده‌بێت، به‌ڵام به‌رپرسانی ئێران ره‌تیان كردووه‌ته‌وه راسته‌وخۆ بێت و گوتوویانه له‌سه‌ر رێنوێنیی رێبه‌ر، ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا كۆ ده‌بنه‌وه.
پێویسته بگوترێ دۆناڵد تره‌مپ سێ داواكاریی سه‌ره‌كی له ئێران هه‌یه كه بریتین له كۆتاهێنان به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان، رێگریكردن له پلانی په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بالیستیكی و كۆتاهێنان به پاڵپشتییه‌كانی ئێران له گرووپه پرۆكسییه‌كانی له ئاستی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
شاندی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی ستیڤ ویتكاف نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی عوماندا به‌شداریی ده‌كات.
دیار نییه ئێران تا چه‌ند به‌م داواكارییانه رازی ده‌بێت، به‌ڵام له دۆخكێدایه تا ئه‌م ساته له نێوان پێشنیاری جه‌نگ یان رێككه‌وتن رێگه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردووه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا كه ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كانه، وێنه‌كه روونتر ده‌رده‌كه‌وێت.