له كاتێكدا به‌رده‌وام به‌غدا و سه‌ركرده عێراقییه‌كان دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێ له پێگه و ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێم و كوردستان بده‌ن، به‌ڵام سه‌ركرده و به‌رپرسه عێراقییه‌كان هه‌ر كاتێك گڵۆڵه‌یان كه‌وته لێژی و تووشی كێشه و گرفت بوون، په‌نا بۆ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ری بڵند ده‌به‌ن و له‌وێ داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان ده‌كه‌ن.
سیاسییه‌كان و چاودێران باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌غدا به هه‌موو سه‌ركرده و به‌رپرسه‌كانیانه‌وه، له رابردووه‌وه تا ئێسته و بۆ داهاتووش، به‌رده‌وام له كاتی كێشه‌كانیان له نێوان خۆیان و كێشه‌كانی تری پێوه‌ست به عێراق، په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه و به‌دوای چاره‌سه‌ر بوون، له رابردووش‌دا چه‌ندان جار ئه‌وه‌مان بینی چۆن به‌رپرسه عێراقییه‌كان كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردن هێناوه‌ته كوردستان.
ناسر هه‌ركی په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه شتێكه روونه به‌رده‌وام كێشه‌كانی عێراق لای سه‌رۆك بارزانی چاره‌سه‌ر كراون، له چه‌ند ساڵی رابردوودا كێشه‌ی گه‌وره له نێوان عێراقییه‌كان هه‌بوو، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه په‌نایان هێنایه هه‌ولێر و لای سه‌رۆك بارزانی چاره‌سه‌ریان كرد، ئه‌مه پێمان ده‌ڵێت، كێشه‌كان كلیلی چاره‌سه‌ریان لای سه‌رۆك بارزانییه، ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وام به‌غدا دژایه‌تیی خۆی بۆ هه‌رێم پێشان داوه و له ماوه‌ی رابردوودا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی كوردستان بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان بیر ناچێت كه هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێ ده‌بێت رێگه‌ی كوردستان بگرنه‌وه به‌ر.
ئه‌و روونی كرده‌وه، سه‌ركرده عێراقییه‌كان ئه‌وانه‌ی هاتوون و پۆستیان هه‌بووه، كاتێك كێشه‌یه‌كیان بۆ دروست بووه، په‌نایان بۆ هه‌رێم هێناوه و چوونه‌ته لای سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وانه فێر بوون خۆیان توانای ئه‌وه‌یان نییه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، په‌نا بۆ كوردستان ده‌هێنن.
كاوه ئه‌حمه‌د مامۆستای زانكۆ، به "وشه"ی راگه‌یاند، عێراق و ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی رابردوو، تا ئێسته به‌رده‌وام دژایه‌تیی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان پێشان داوه، كاتێك ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووبێت به‌رانبه‌ر به هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی خراپیان كردووه، كاتێكیش لاواز بووبن، به‌رانبه‌ر به هه‌رێم زه‌لیل بوون و په‌نایان بۆ هه‌رێم هێناوه، ئه‌وكاته‌ی كێشه‌ی گه‌وره‌یان هه‌بووه، خۆیان لای سه‌رۆك بارزانی بینیوه‌ته‌وه، په‌نایان بۆ هێناوه و له‌وێ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر كردووه، ئه‌وان ئه‌گه‌رچی خۆیان به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و به‌هێز ببینن، به‌ڵام توانای ئه‌وه‌یان نییه به‌سه‌ر خۆیاندا زاڵ بن و ده‌بێت سه‌رۆك بارزانی كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌رباز خۆشناو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی پێوه‌ندی ئیسلامی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له سه‌رده‌می دوای مه‌لیكییه‌ته‌وه به‌رده‌وام به‌غدا دژایه‌تیی كوردستانی كردووه، به‌ڵام به‌رده‌وامیش به‌غدا كاتێك تینی بۆ دێت په‌نا بۆ كورد ده‌هێنێت، ئه‌مه به‌هێزیی كوردستانه، كوردستان پێویستی به‌وه هه‌یه كه كارتی فشار له‌وكاتانه‌ی به‌غدا په‌نای بۆ ده‌هێنێت به‌كار بهێنێت، چونكه به‌غدا لانی كه‌م بۆ مووچه فشاری زۆری كرده سه‌ر هه‌رێم، بۆیه له كاتی لاوازی به‌غدا، كورد ده‌توانێت ئه‌سپی خۆی تاو بدات و كێشه‌كانیان پێ چاره‌سه‌ر بكات، له رابردوودا به ده‌یان جار به‌رپرسه عێراقییه‌كان هاتوون و له كوردستان كێشه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر كراوه، ئه‌مه به‌هێزیی كوردستانه، چونكه كوردستان خاوه‌ن پێگه‌یه له رووه سیاسییه‌كه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه و ناوخۆش.
وشه/ هۆشیار عه‌لی