نۆڤلێتی "عەشقی نێوان دوو ڕووبار" بڵاو كرایەوە

:: AM:11:50:14/04/2025 ‌
"عەشقی نێوان دوو ڕووبار" نۆڤلێتێكی هەژار مەجیدە، باس لە كەسێك دەكات كە  عاشقی كچێكی بەسرەیی دەبێت و لەبەر كچەكە، كابرا مەزەوەكەی خۆشی دەگۆڕێت.

هەژار مەجید بە "وشەی راگەیاند، ئەم نۆڤلێتە دەبێتە دووەمین كتێبی من كە بەسەرهاتەكانی ناو كتێبەكە ڕاستەقینەن و لە شێوەی نۆڤلێت دامڕشتووەتەوە. پاڵەوانی ناو كتێبەكە چیرۆكی نەهامەتییەكانی ژیانی دەگێڕێتەوە كە هاوشێوەی كەمە.

هەژار مەجید دەڵێت: رۆمانەكە رووداوێكی راستەقینەی لە سەرەتای سەدەی رابردوو تا كۆتایی سەدەی رابردوو رووی داوە، باسی دوو بارودۆخی دەروونی دەكات كە هەردووكیشیان یەك مرۆڤن.

رۆمانەكە لە كێشەی عەشقی مرۆڤ قووڵ و ورد دەبێـتەوە، هاوكات بەدوای ئەو خاڵە لاوازانەدا دەگەڕێت كە مرۆڤ لە كاتی پرۆسەی عەشقەكەیدا تێی دەكەوێت.




وشە - سۆران عەزیز