نووسینى: عه‌بدولره‌حمان را‌شد
به‌ر له 12 ساڵ، شاندى باراك ئۆباما سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا لەگەڵ ئێران بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ دانوستانى نهێنییان ئه‌نجام دا. ئه‌وه‌یان به‌رهه‌م هێنا كه به "رێككه‌وتنى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى ئه‌تۆمى" ناسرا، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ جێبه‌جێ كرا. به‌ڵام دواتر دۆناڵد تره‌مپ له ماوه‌ى یه‌كه‌مى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى، به بوێرییه‌كى بێ وێنه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى دڕاند. هه‌رچه‌نده له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ند كرابوو، كه‌چى دواى ئه‌و، جۆ بایدن هات، بڕیارى دا ده‌ست به رێككه‌وتنه‌كه نه‌كرێته‌وه و بۆیه بووه مێژوو. هه‌رچه‌نده رێككه‌وتنه‌كه ناونیشانى ئاشتى هه‌ڵگرتبوو، ئه‌نجامه‌كه‌ى بووه هۆى ته‌نگژه و ململانێى زیاتر له‌و بارودۆخه‌ى كه به‌ر له واژووکردنى هه‌بوو.
ئه‌مڕۆش له بارودۆخێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه، ئه‌مەریكییه‌كان و ئێرانییه‌كان بۆ دانوستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، جا چۆن دانوستانی نوێى مه‌سقه‌ت جیاوازى له دانوستانه‌كانى 2013 بكرێت؟ تره‌مپ رای گه‌یاند، بژارده‌ى یه‌كه‌م؛ چاره‌سه‌رییه له رێگه‌ى دانوستانه‌وه و ئه‌گه‌ریش شكستى هێنا، بژارده‌ى دووه‌م جه‌نگه. به بڕواى من هه‌ردوو لا ده‌خوازن بگه‌نه چاره‌سه‌رییه‌كى سیاسى، سه‌ره‌ڕاى بوونى زمانى بارووت.
به‌ڵام ئه‌و دوو لایه‌نه قسه له‌سه‌ر چ چاره‌سه‌رییه‌ك ده‌كه‌ن؟ (چاره‌سه‌رى دانوستاندن) چه‌مكێكى گشتییه. ئۆباما به كردار توانى رێككه‌وتنێك به‌ده‌ست بهێنێ و ئێران پابه‌ند بكات به‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و یۆرانیۆمه بێت كه پیتاندبووى. ئه‌و ماده‌یه ره‌وانه‌ى رووسیا كرا. به‌ڵام بابه‌ته ئه‌تۆمییه‌كه شتێك نه‌بوو ته‌نیا له كارتى سازشكردنى دانوستاندن بوو، به ده‌ست ئێرانه‌وه. سه‌ركه‌وتوویش بوو له به‌كارهێنانى له‌پێناو پاراستنى چالاكییه سه‌ربازییه‌كانى له هه‌رێمه‌كه و له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى. ئۆباما به ئه‌نقه‌ست چه‌ند لایه‌نێكى دیاریكراوى له دانوستاندنه‌كه دوورخسته‌وه، به‌دیاریكراوى وڵاتانى كه‌نداو و ئیسرائیل. له سه‌رووى ئه‌مانه‌شه‌وه، مه‌ترسى وڵاتانى تر‌ى فه‌رامۆش كرد. له واقیعدا ئێرانیش ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى به ده‌رفه‌تێك زانى بۆ فراوان بوو و زاڵبوون به‌سه‌ر عێراق و لبنان و یه‌مه‌ن و غزه، له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌وانى تر. تاران زیاتر له 100 ملیار دۆلارى خه‌رجكرد كه پێشتر بلۆك كرابوو، ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ى خه‌رجكردنى به تاران‌دا، هه‌موو پاره‌كه بۆ چالاكییه سه‌ربازییه‌كانى بوو، تا ته‌واوى پاره‌كه‌ى بۆ چالاكییه سه‌ربازییه‌كان خه‌رجكرد بۆ ناسه‌قامگیریى ته‌واوى ناوچه‌كه.
له دانوستاندنه‌كانى پایته‌ختى عومان، رووخسارى نوێ هه‌یه، به‌ڵام بابه‌ته جه‌وهه‌رییه‌كان هه‌مان ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه له ئادارى 2013 خرابوونه ڕوو: ئێران پرۆژه‌ى ئه‌تۆمى خاوه‌ن خه‌سڵه‌تى سه‌ربازى بوه‌ستێنێ. وه‌ستاندنى پاڵپشتى و پاره‌پێدان به میلیشیاكانى ناوچه‌كه، ده‌ستوه‌ردان له كاروبارى وڵاتانى تر. ئۆباما ته‌نیا به رێككه‌وتن له‌سه‌ر بابه‌ت وازى هێنا، ئه‌ویش بابه‌تى ئه‌تۆمى بوو.
ئایا ده‌توانین گره‌و له‌سه‌ر تره‌مپ بكه‌ین؟
ئه‌گه‌ر به ئۆباما به‌راورد بكرێت، خسته‌ڕووى تره‌مپ روونتر و مكوڕتره، چونكه ئۆباما له به‌رانبه‌ر رابه‌رى باڵاى ئێران نه‌رمى نواند، هه‌روه‌ها له هه‌ڕه‌شه به‌ناوبانگه بۆ رژێمى ئه‌سه‌د پاشگه‌ز بووه‌وه، كه چه‌كى كیمیایى له جه‌نگى سووریا به‌كارهێنا بوو. وه‌ك پێشینیه‌ك بۆ دانوستاندنى مه‌سقه‌ت، تره‌مپ شانۆى سیاسى ئاماده‌كرد، هێزێكى زیاترى نارده ناوچه‌كه، ده‌ستى به ئۆپراسیۆنى له‌ناوبردنى تواناى حووسى كرد له یه‌مه‌ن، داواى له ستیف ویتكاف نوێنه‌رى خۆى كرد، ئه‌ركى په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ تاران له ئه‌ستۆ بگرێت و په‌یامێكى راسته‌وخۆى بۆ رابه‌رى باڵا نارد، سزاى نوێى به‌سه‌ر هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران سه‌پاند، له كۆشكى سپى پێشوازى له بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل كرد و باسى له بژارده‌ى سه‌ربازى كرد.
زنجیره‌یه‌ك هه‌نگاو له دانوستاندن هه‌وڵى ئه‌و به‌هێز ده‌كات
ئێرانییه‌كان له حاڵه‌تێكى باش نین، به‌ڵام به هه‌نگاو وه‌ڵامیان داوه، رابه‌ر هه‌ڵوێستێكى توندى نواند، ره‌زامه‌ندى بۆ حكوومه‌ت جێهێشت، تاران هه‌ڵویستى خۆى له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى تره‌مپ خسته‌ڕوو له وتارێكى وه‌زیرى ده‌ره‌وه كه له واشنتن پۆست بڵاوكرایه‌وه. له رووى مه‌یدانییه‌وه حزبوڵا هاوكار نییه له جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، هه‌روه‌ها حووسى بانگهێشتى واشنتنى بۆ وه‌ستاندنى هێرشى سه‌ر گه‌شته ده‌ریاییه‌كان ره‌ت كرده‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى مانگێك ده‌بێت بۆردومان ده‌كرێت، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش بۆ به‌هێزكردنى هه‌ڵوێستى تاران بێت له دانوستاندندا.
گرنگترین خاڵ كه له په‌یامى تره‌مپ بۆ خامنه‌یى هاتووه و زانیارییه‌كانى دزه‌ى پێكراوه، ئه‌وه‌یه دووپاتى له‌سه‌ر خواستى خۆى بۆ دانوستاندن كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا مه‌رجى دوو مانگى داناوه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن، به‌ڵام وا پێده‌چێت درێژى بكاته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ستپێكى دانوستاندنه‌كه هانده‌ر بێت. دواتر جارێكى تر ده‌ركه‌وته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى له ئێران كرد دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانى به ئامانج ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌وێت، " ئیسرائیل به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستێ" كاتێك تره‌مپ ئه‌مه‌ى گوت له‌گه‌ڵ نه‌تانیاهۆ دانیشتبوو.
ئه‌و دیمه‌نه ته‌واو جیاوازه له كه‌شى دانوستاندنى ئۆباما، وێنه‌ى ئۆباما ئاشته‌وایى بوو، تره‌مپ ناوبانگێكى تۆقێنه‌رى هه‌یه و سڵ له‌وه ناكاته‌وه رووبه‌ڕووى نیوه‌ى دنیا ببێته‌وه. له‌و كاته شاندى دانوستاندكارى خۆى ده‌هێنێ، ئێرانیش له خراپترین دۆخدایه، دواى ئه‌وه‌ى ئیسرائیل باڵه ده‌ره‌كییه‌كانى بڕى، له نموونه‌ى "حزبوڵا" "حه‌ماس" دواتریش رژێمى ئه‌سه‌د كه‌وت.
تره‌مپ له به‌ده‌ستهێنانى رێككه‌وتنێكى "باش" و بێ وێنه له‌گه‌ڵ ئێران چانسێكى گه‌وره‌ى هه‌یه، ئه‌گه‌رهاتوو سوور بوو له‌سه‌ر داواكانى خۆى و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر شانده‌كه‌ى بتوانێ رێگریى له ته‌كتیكى تیمى زۆرزانه‌كه‌ى تاران بكات. ته‌رازووى هێز له به‌رژوه‌ندى ئیسرائیل، ئه‌مه دواى تێكشكاندنى هێزه ده‌ره‌كییه‌كانى ئێران، بابه‌تێكه له دانوستاندنى مه‌سقه‌ت كارتى میلیشیا بریكاره‌كان له ئێران ده‌سه‌نێته‌وه، كه به‌وه هه‌ڕه‌شه له دنیا ده‌كات و له دانوستاندنیش به‌كارى ده‌هێنێ. تره‌مپ ده‌ستى به جێبه‌جێكردنى هه‌ڕه‌شه‌كه‌ى كردووه له‌وه‌ى تاران بێبه‌ش ده‌كات له فرۆشتنى ته‌واوى نه‌وته‌كه‌ى، بۆیه له بارودۆخێكى دارایى سه‌خت ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تره‌مپ رێكنه‌كه‌وێ.
واى لێهاتووه، بژارده‌كانى ئێران سنووردار بێت، ئه‌مه وامان لێده‌كات دواجار له به‌رده‌م ئه‌گه‌رێكى راسته‌قینه‌ى گه‌یشتن به ئاشتى بین له ناوچه‌كه، كه له مه‌سقه‌ته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و دواتر له رێككه‌وتنه هه‌رێمایه‌تییه‌كانى ئاشتى ته‌واو ده‌بێت.