شه‌وى رابردوو ماریۆ ڤارگاس یۆسا، نووسه‌رى به‌ناوبانگى پیرۆیى، خاوەنى خه‌ڵاتى نۆبڵ له ئه‌ده‌ب بۆ ساڵی 2010 كۆچى دوایى كرد. مردنى یۆسا له ته‌مه‌نى 89 ساڵى له لیماى پایته‌ختى پیرۆ بوو، كه چه‌ند مانگێكه له‌وێ دوور له ژیانى گشتى ده‌ژیت. مردنى یۆساى ئه‌ندامى ئه‌كادیمیاى فڕه‌نسى به كۆتایى قۆناغى نه‌وه‌ى ئاڵتۆنى ئه‌ده‌ب داده‌نرێت له ئه‌مه‌ریكاى لاتیندا، كه ئه‌و یه‌كێك له نوێنه‌ره گه‌وره‌كانى ئه‌و ئه‌ده‌به بوو.
ڤارگاس یۆسا، كه كاره‌كانى له سه‌رانسه‌رى دنیا خه‌ڵكى سه‌رسام كردووه به‌هۆى شێوازه‌كه‌ى له به‌رجه‌سته‌كردنى هه‌قیقه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به یه‌كێك له دیارترین نووسه‌رەکانى قۆناغى بازدانى ئه‌ده‌بى داده‌نرێت له ئه‌مه‌ریكاى لاتین، ئه‌مه له‌پاڵ گابرێل گارسیا ماركیز و خۆلیۆ كۆرتازار و چه‌ندانى تر. ئه‌لڤارۆ كوڕه گه‌وره‌كه‌ى یۆسایه،
له نامه‌یه‌كدا كه برا و خوشكه‌كه‌یشى واژوویان كردووه، به‌م شێوه‌یه مردنى یۆساى راگه‌یاندووه، "به خه‌مێكى زۆره‌وه راى ده‌گه‌یەنین ماریۆ ڤارگاس یۆساى باوكمان، ئه‌مڕۆ له لیما به ئاشته‌وایى و له‌نێو خێزانه‌كه‌ى كۆچى دوایى كرد".
ڤارگاس یۆسا كه وه‌ك ئه‌ندامى ئه‌كادیمیاى فڕه‌نسى له ساڵى 2021 هه‌ڵبژێردراوه، له ناوه‌نده هزرییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى باشوور به‌هۆى هه‌ڵوێسته موحافیزكاره‌كانى رووبه‌ڕووى ره‌خنه بووه‌ته‌وه. ئه‌و ئه‌دیبه كۆچكردووه، به‌ر له وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵ له ساڵى 2010 گوتى، "ئێمه له ئه‌مه‌ریكاى لاتین به سروشتى خۆمان خه‌ون ده‌بینین، به‌لامانه‌وه زه‌حمه‌ته واقیع و خه‌یاڵ له یه‌كتر جیا بكه‌ینه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌شه میوزیكژه‌ن و شاعیر و نیگاركێش و نووسه‌رى كارامه‌مان هه‌یه، به‌ڵام زۆرێك له سه‌ركرده‌ى خراپیشمان هه‌یه".
یۆسا خۆى حه‌زى له زمانى فڕه‌نسى بووه، به‌ڵام كتێبه‌كانى بۆ 30 زمان وه‌رگێڕدراون، یه‌كه‌م نووسه‌رى بیانییه بچێته گرووپى ناودارى "پلیاد" ئه‌مه‌ش له ساڵى 2016 بوو، ئه‌و ساڵه‌ى كه تێیدا ته‌مه‌نى به هه‌شتا ساڵ گه‌یشت. ئه‌و نووسه‌ره‌ى پیرۆ له ساڵى 1993 ره‌گه‌زنامه‌ى ئیسپانى وه‌رگرتووه، به‌ر له چه‌ند ساڵێك نوێترین كاره‌كانى خۆى به ناوى "تێڕوانینێكى هێمن" پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه‌ش وتارێكى ئه‌ده‌بییه له‌باره‌ى گاڵدۆسى نووسه‌رى ئیسپانى كه له ساڵى 1843 مردووه.
له ئه‌ركیپاوه بۆ پاریس
ڤارگاس یۆسا له ئه‌ركیپا له باشوورى پیرۆ له 28ى ئادارى 1936 له خێزانێك له‌دایك بووه، خێزانه‌كه‌ى سه‌ر به چینێكى مامناوه‌ند بووه. سه‌ره‌تا له بۆلیڤیا و دواتر له پیرۆ له لایه‌ن خێزانه‌كه‌ى گه‌وره بووه، دواى خوێندنى له ئه‌كادیمیاى سه‌ربازى، بڕوانامه‌یه‌ك له ئه‌ده‌ب به‌ده‌ست ده‌هێنێ و یه‌كه‌م هه‌نگاویشى له بوارى رۆژنامه‌گه‌رى ده‌بێت.
له ساڵى 1959 ده‌چێته پاریس و ساڵانێك له‌وێ ده‌بێت، وه‌ك له پێشه‌كى كاره‌كانى له گرووپى پلیاد باسى كردووه. هه‌ر له پاریس یه‌كه‌م رۆمانى خۆى ده‌نووسێ، وه‌ك خۆى ده‌ڵێ، ئه‌میش به چاكه‌ى نووسه‌رى فڕه‌نسى فلۆبێر ده‌بێت، چونكه له‌و فێرى ئه‌و شێوازه بووه كه بۆ ئه‌و گونجاوه و فێرى ئه‌وه‌ش بووه چۆن ده‌بێت بە نووسه‌ر كه خواستى خۆى بووه.
هه‌ر له پاریس ڤارگاس یۆسا ده‌بێته وه‌رگێڕ، مامۆستای زمانى ئیسپانى، رۆژنامه‌نووس له ئاژانسى هه‌واڵى فڕه‌نسى، دواتر هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ خۆلیا ئۆركیدى ده‌كات، كه ئه‌و ژنه 10 ساڵ له‌و گه‌وره‌تر بووه، هه‌ر ئه‌و ژنه‌یش بیرۆكه‌ى نووسینى "مامۆژنه خۆلیا و نووسه‌ره‌كه‌ى" پێ ده‌دات. دواى چه‌ند ساڵێكى كه‌م له یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه و ئه‌م جاره یۆسا هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ خزمێكى نزیكى خۆى ده‌كات به ناوى پاتریشیا یۆسا، له‌و ژنه‌ى سێ منداڵى ده‌بێت و بۆ ماوه‌ى 50 ساڵ له‌گه‌ڵى ده‌مێنێته‌وه.
یۆسا چه‌ندان رۆمانى تر‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌وانه "شار و سه‌گه‌كان"، "ماڵى سه‌وز"، "گفتوگۆ له كه‌نیسه"، "جه‌نگى كۆتایى دنیا" و "ماسییه‌كه له ئاو".
سه‌رسامبوون به كاسترۆ و گوته‌كه‌ى له‌باره‌ى پۆپۆلیزم
سه‌ره‌تا یۆسا سه‌رسام بوو به فیدڵ كاسترۆى باوكى شۆڕشى كوبا، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى رژێمه شیوعییه‌كه‌ى كوبا له ساڵى 1971 شاعیرێكى ناچار كرد ره‌خنه له خۆى بگرێت، لێیان دووركه‌وته‌وه. له ساڵى 1990 خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تیى پیرۆ كاندید كرد، به‌ڵام ده‌رنه‌چوو پیاوێك كه ئه‌ندازیارى كشتوكاڵ بوو له‌ناكاو ده‌ركه‌وت و سه‌ركه‌وت.
دواى ئه‌مه یۆسا له سیاسه‌تى پیرۆ دوور ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ هه‌واڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات و دژى پۆپۆلیزم بوو و به "نه‌خۆشیى دیموكراسى"ی ده‌زانى، كه ئه‌مه‌ش سیاسه‌تى چاڤیز و كاسترۆى له ئه‌مه‌ریكاى لاتین ده‌گرته‌وه، له‌گه‌ڵ راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان و چه‌په رادیكاڵه‌كان له ئه‌وروپا.
یۆسا دۆستى نزیكى ماركیز بوو، ئه‌مه به‌رله‌وه‌ى كۆتاییان به‌هۆى مشتومڕێكى ناڕۆشن كۆتایى بێت، كه یۆسا بڕیارى دا بۆ هه‌تاهه‌تایه باسى ئه‌و هۆكارانه نه‌كات كه بوونه هۆى ناكۆكییان. دواى جیابوونه‌وه‌ى له هاوسه‌رى دووه‌م، له ساڵى 2015 یۆسا بووه مانشێتى ئه‌و رۆژنامانه‌ى بایه‌خ به كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆى پێوه‌ندیى له‌گه‌ڵ ژنێكى ئیسپانى به ره‌گه‌ز فلیپینى، دواتریش له كۆتایى 2022 له‌وه‌ش جیابووه‌وه.