نەتەوەیەكگرتووەكان: عێراقییەكان ساڵانە 4.7 ملیۆن تۆن خۆراك فڕێدەدەنە ناو زبڵخانەكانەوە

:: AM:10:17:15/04/2025 ‌
راپۆرتێكی نوێ ئاشكرای دەكات، لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی ساڵانە زۆرترین خۆراك بەهەدەردەدەن، عێراق لە پلەی دووەمدایە.

راپۆرتەكە لەلایەن بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ژینگە ئامادەكراوە كە تێیدا هاتووە، لەناو وڵاتە عەرەبییەكاندا ساڵانە میسر زۆرترین خواردن بەهەدەردەدات كە بڕەكەی دەگاتە 9.1 ملیۆن تۆن.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، عێراق لە پلەی دووەمدا دێت و ساڵانە 4.7 ملیۆن تۆن خۆراك فڕێدەدرێتە زبڵخانەكانەوە، لەدوای ئەویش سودان دێت كە ساڵانە 4.2 ملیۆن تۆن خۆراك بەهەدەر دەدەن.

هەربەپێی راپۆرتەكە، جەزائیر، سعودیە، مەغرب، یەمەن و سووریا پلەكانی تری ریزبەندییەكەیان گرتووە.



وشە - سۆران عەزیز