سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە شاندێكی ئەمەریكی دەكات

:: PM:01:09:15/04/2025 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێكی ئەمەریكا كرد، لە كۆبوونەوەكەدا پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە، هەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا.

ئەمڕۆ سێشەم 15ـی نیسان، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێكی ئەمەریكی بە سەرۆكایەتیی ڤیكتۆریا تەیلەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە، هەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا.

هەردوولا دووپاتیان لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم لە زووترین كات و بەر لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق كرد.

هەروەها هاوڕابوون لەسەر پێویستیی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كە نابێت پرۆسەكە چیتر دوا بكەوێت، چونكە زیانێكی زۆری بە داهات و بودجەی گشتیی فیدراڵی گەیاندووە.

لە بەشێكی تری گفتوگۆكاندا، دووپات لە گرنگیی دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی و دەستووریی هەرێمی كوردستان كرایەوە.


وشە - رامیار جەواد