عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، له دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی داد و جێبه‌جێكردن و یاسادانان و نوێنه‌رانی په‌رله‌مان، پێی گوتن زێده‌ڕۆیی له گه‌شبینی و ره‌شبینی له‌باره‌ی ئه‌نجامی دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا شتێكی باش نییه.
ئه‌و باسی له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی شاندی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرد و گوتی، هه‌نگاوی باش نراون، به‌ڵام ده‌بێت زۆر به وردی و به وریاییه‌وه هه‌نگاو بنرێت، هه‌رچه‌نده هێڵه سووره‌كان بۆ ئێران و بۆ ئه‌مه‌ریكاش دیارن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا خامنه‌یی گوتی، ''دانوستانه‌كان ده‌كرێ ده‌ره‌نجامیان هه‌بێت و ده‌ره‌نجامیان نه‌بێت، ئێمه نه گه‌شبینین و نه ره‌شبین، هه‌رچه‌نده له لایه‌نی به‌رانبه‌رمان زۆر ره‌شبینین و له تواناكانی خۆمان گه‌شبین.''
رۆژی شه‌موو 12ی نیسان، یه‌كه‌م گفتوگۆی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا به میوانداریی عومان له مه‌سقه‌تی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو. ستیڤ ویتكاف نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئانا سكرۆجیما باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عومان له مه‌سقه‌ت، له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی و شاندی یاوه‌ری كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه.
كۆشكی سپی گفتوگۆكه‌ی به هه‌نگاوێكی باش هه‌ژمار كرد و بڵاوی كرده‌وه، هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه شه‌مووی داهاتوو دیداریان هه‌بێت.
میدیاكانی ئێران چ به‌ر له كۆبوونه‌وه و چ دوای كۆبوونه‌وه، باسیان له ناڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه كرد، له كاتێكدا به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی و پاشان چه‌ند میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی گفتوگۆكان راسته‌وخۆ بوون و ویتكاف و عێراقچی 45 خوله‌ك به‌یه‌كه‌وه قسه‌یان كردووه.