مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە پاڵەوانی بۆكسێنی ناسراوی جیهانی كورد عەگید كابایل كرد.
سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لەو بۆكسێنەرە جیهانییەی كورد كرد كە لەم دواییانەدا، پاڵەوانییەتیی جیهانیی بۆكسێنی بۆ كێشی قورسی ناسراو بە (WBC) لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە بردەوە.
سەرۆكی حكوومەت هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەكی بۆ دەربڕی.
پاڵەوانی جیهان؛ عەگید كابایل، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان نیشاندا و سوپاسی پشتیوانیی سەرۆكی حكوومەتی كرد و پشتێنەكەشی وەك ڕێز و پێزانینێك پێشكەش كرد.