گوتەبێژی پارتی: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ یەكێتی كۆ دەبینەوە

:: PM:06:35:15/04/2025 ‌
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پارتی و یەكێتی لە سلێمانی كۆ دەبنەوە و "كۆبوونەوەی ئەمڕۆیش زۆر باش بووە".

ئەمڕۆ سێشەم، 15ی نیسان، مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، لە كۆبوونەوەی داهاتوودا لەگەڵ یەكێتی دەچینە وردەكاری زیاتر بۆ پێكهێنانی حكوومەت، هەردوولا دەمانەوێت ئەو حوكمڕانییەی کە پێویستە لە كوردستان، هەبێت.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پارتی و یەكێتی لە سلێمانی كۆ دەبنەوە. 

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام، كۆ بوونەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم