نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌و دانوستانه‌ی ده‌ستیان پێ كردووه، دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه رێككه‌وتنه‌كه ته‌نیا به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران نییه، به‌ڵكو ده‌بێ بپێی به‌رنامه‌كه‌ی تره‌مپ بێ كه رێككه‌وتنه‌كه ئاشتی و سه‌قامگیریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بگرێته‌وه.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ستیڤ ویتكۆف نێره‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دوێنێ له رێگه‌ی "ئێكس"ه‌وه پۆستێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ته‌نیا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی یان رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم ناگرێته‌وه، به‌ڵكو رێككه‌وتنێك ده‌بێ به‌پێی به‌رنامه‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ.
ویتكۆف دووپاتی كرده‌وه كه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌ك بێت، بگه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئاستی و سه‌قامگیریی بۆ ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فه‌راهه‌م بكات، راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك تره‌مپ داوای ده‌كات.
ئه‌و گوتانه‌ی ویتكۆف دوای ئه‌وه دێ كه پێشتر له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران باسی له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم 3,67ی ده‌كرد كه ئه‌و رێژه‌یه به‌پێی رێككه‌وتنی ساڵی 2015یه، ئه‌وكاتیش تره‌مپ له خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له‌و رێككه‌وتنه كشایه‌وه.
به‌مدواییه تره‌مپ هه‌ڕه‌ش له ئێران كرد كه ئه‌گه‌ر ئاماده‌ی رێككه‌وتن نه‌بێت، له دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌دات و ئه‌و رژێمه‌ی به توندڕۆ ناو برد كه نابێ ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
ئێرانیش به‌رده‌وام دووپات ده‌كاته‌وه كه نایانه‌وێ ببنه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم، به‌ڵكو به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمییان بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌یه.