هونه‌رمه‌ند هه‌ڤاڵ زاخۆیی به‌هۆی ده‌نگه تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه، هه‌فتانه لانی كه‌م چوار بۆ پێنج شه‌و لایڤ موزیكی هه‌بوو، به‌ڵام وازهێنانی یه‌كجاریی له لایڤ موزیك راگه‌یاند.
ئه‌و له لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ ''وشه" گوتی، ''له رێگه‌ی ده‌زگای ''وشه''وه ده‌مه‌وێت رای بگه‌یه‌نم كه چیتر لایڤ موزیك ناكه‌م.''
هه‌ڤاڵ زاخۆیی روونی كرده‌وه، هه‌فتانه چوار بۆ پێنج جار لایڤ موزیكی هه‌بوو و وه‌ك خۆی گێڕایه‌وه، راسته به لایڤ موزیك ده‌توانێت پاره‌یه‌كی باش په‌یدا بكات، به‌ڵام به‌لایه‌وه گرنگ نییه و ناخوازێت شیرازه‌ی خێزانه‌كه‌ی تێكبچێت و كێشه‌ی خێزانیی بۆ بێته كایه‌وه.
ئه‌و گوتی، ''شه‌وانه سه‌عات چواری به‌یانی له لایڤ موزیك ده‌گه‌ڕامه‌وه، پێم وابێت گونجاو نییه و له كه‌سێكی خێزاندار ناوه‌شێته‌وه، من هونه‌ر و خێزانه‌كه‌م خۆش ده‌وێت و ئه‌وان دوو شتی تایبه‌تن له لام، به‌ڵام ده‌بێت هه‌قی هه‌ردوولا به‌ته‌واوی بده‌م، بۆیه‌ش به‌یه‌كجاری له لایڤ موزیك دوور كه‌وتمه‌وه.''
زاخۆیی له‌باره‌ی كار و به‌رهه‌مه تازه‌كانی گوتی، ئه‌لبوومێكی ئاماده‌یه كه پێكهاتووه له 25 تراك، نۆ تراكی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانی تر پێشتر گوتراون.
به‌رهه‌مه‌كان ئاماده‌ن و ته‌نیا ئه‌وه ماوه زاخۆیی بڵاویان بكاته‌وه كه به ناوی ''ئاوازی دڵه''، گۆرانییه‌كان به زاراوه‌ی سۆرانی و بادینی گوتراون.
هه‌ڤاڵ زاخۆیی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه جگه له‌م ئه‌لبوومه، گۆرانییه‌كی تایبه‌تیشی بۆ هانده‌رانی زاخۆ چڕیوه، گۆرانییه‌كه ئاماده‌یه و ته‌نیا ماوه كاری كلیپی بۆ بكات.
جێی باسه هه‌ڤاڵ زاخۆیی خه‌ڵكی زاخۆیه و له سلێمانی ده‌ژیت، هه‌وادارێكی زۆری له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هه‌یه.
وشه\ئه‌حمه‌د تاریق