دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی پاكستان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی هیندستان كردیه سه‌ری، هێشتا هێرشێكی ئه‌وتۆ رووی نه‌داوه كه شایانی باس بێت، هیندستان ده‌ڵێت شه‌وی رابردوو له ناوچه سنوورییه‌كانی كشمیر، تۆپخانه‌كانی پاكستان خاكی هیندستانیان تۆپباران كردووه.
هیندستان ده‌ڵێت ئه‌و هێرشانه له چه‌ند خاڵێكی جیاوازی سنوور روویان داوه و هیندستانیش وه‌ڵامی گونجاوی ئه‌و هێرشانه‌ی داوه‌ته‌وه. هاوكات ژماره‌یه‌ك له میدیاكان باسیان له‌وه كردووه له نزیك شاره‌كانی لاهوور و گه‌جه‌رانوالێی پاكستان، ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بیستراون و رۆژنامه‌یه‌كی پاكستانی نووسیویه‌تی، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی هیندستانیان خستووه‌ته خواره‌وه و ده‌نگه‌كه هی ئه‌و بووه.
به‌گوێره‌ی بی بی سی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حكوومه‌تی هیندستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به به‌شداریی ته‌واوی رێبه‌رانی حزبه‌كان به ئۆپۆزسیۆنه‌وه به‌ڕێوه ده‌بات، ده‌یه‌وێت هه‌مووان له دوایین رووداو و هه‌ڵوێسته‌كان و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ر جۆره هێرشێكی پاكستان ئاگادار بكاته‌وه. زیاتر له 20 فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كانی نزیك له پاكستان تا رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو به‌هۆی ئه‌گه‌ری هێرشی ئاسمانیی پاكستان گه‌شته‌كانیان وه‌ستاندوون.
دوای ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی شه‌ش له‌سه‌ر حه‌وتی ئایار هیندستان كردیه سه‌ر پاكستان، دۆخی ناوچه‌كه به ته‌واوی ئاڵۆز بووه و پێشبینی ده‌كرێ جه‌نگه‌كه له نێوان ئه‌و دوو وڵاته ئه‌تۆمییه‌دا، ته‌شه‌نه بستێنێت و گه‌وره‌تر ببێت. سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان به فه‌رمی رای گه‌یاندووه، بۆ ئه‌و هێرشه وه‌ڵامێكی جه‌رگبڕیان ده‌بێت.
به‌ره‌به‌یانیی دوێنێ چوارشه‌م حه‌وتی ئایار، سوپای هیندستان به فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه، نۆ شوێنی پاكستانیان كردووه‌ته ئامانج و ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان زۆر ورد و پلانداڕێژراو بووه. له به‌رانبه‌ردا سوپای پاكستان رای گه‌یاندووه، 26 كه‌سیان كوژراوه و 46 كه‌سی تریان بریندار بوون. ئاماژه‌یشیان داوه ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی هیندستانیان خستووه‌ته خواره‌وه.
ژماره‌ی قوربانییان تا ئێسته بۆ 31 كوژراو و زیاتر له 50 بریندار زیادیان كردووه. شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان، دوێنێ چوارشه‌م حه‌وتی ئایار له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئه‌و مافه‌ی هه‌یه وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ی هیندستان بداته‌وه.
هاوكات خواجێ ئاسێف وه‌زیری به‌رگریی پاكستان به میدیاكانی راگه‌یاند، هیندستان شوێنه ناسه‌ربازییه‌كانی كردووه‌ته ئامانج، بۆیه‌ش به‌ڵێن ده‌ده‌ن تۆڵه بستێنێته‌وه و وه‌ڵامی جه‌رگبڕیان بۆ هیندستان هه‌بێت.
هه‌ر ئه‌و رۆژه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئاگادار كرده‌وه كه له كات و شوێنی گونجاو‌دا وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی هیندستان ده‌ده‌نه‌وه و به‌پێی ماده‌ی 51ی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و مافه بۆ پاكستان پارێزراوه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان گوتی ئه‌وه‌ی هیندستان كردوویه‌تی دژی ئاشتیی جیهانی و ئاسایشی پاكستانه.
ئاڵۆزییه‌كان له‌وه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه 23ی مانگی نیسان له كشمیر ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ته‌قه‌یان له گه‌شتیاران كرد و به‌هۆیه‌وه 26 كه‌س كوژران و 17ی تر بریندار بوون. رووداوه‌كه به كاره‌ساتبارترین رووداوی تیرۆریستی له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردووی هیندستان لێك درایه‌وه. ئه‌وكات ئارندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، هێرشه‌كه‌ی به تیرۆریستی ناساند و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه بكه‌رانی سزا ده‌دات. ڕۆژی چوارشه‌م 30ی نیسان نارندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، فه‌رمانی به سوپای وڵاته‌كه‌ی دا تۆڵه‌ی قوربانیانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی كشمیر بستێننه‌وه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌كه‌یش دوای نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك جێبه‌جێ كرا.
كشمیرییه‌كان تا 2019 جۆرێك ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان هه‌بوو، به‌ڵام نارندرای سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و مافه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆیه له‌و كاته‌وه پشێوییه‌كان له كشمیر زیاتر بوون.
زۆربه‌ی دانیشتووانی كشمیر مسوڵمانن و داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیند قبووڵی نه‌كردووه و به‌شێك له دانیشتووانی كشمیریش ده‌خوازن به پاكستان بلكێنرێن و له‌لایه‌ن پاكستان پاڵپشتی ده‌كرێن.
هه‌ردوو وڵاتی هیندستان و پاكستان خاوه‌ن بۆمبی ئه‌تۆمین و ئه‌و مه‌ترسییه له ئارادایه ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌كه گه‌وره‌تر ببێته‌وه، ئه‌و چه‌كه دژی یه‌كتر به‌كار بهێنن كه له‌و كاته‌دا كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بێت.