به‌پێى بڕیارێكى سه‌رۆكایه‌تى ئۆكراینا ئه‌مڕۆ سزا به‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كى چینى و سێ كۆمپانیاى ئێرانى سه‌پێنراوه، به‌ڵام هیچ هۆكارێك له بڕیارى سزادانه‌كه دیارى نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى ئایار، به بڕیارى سه‌رۆكایه‌تى ئۆكراینا سزا به‌سه‌ر چوار كۆمپانیا سه‌پێنرا. یه‌كه‌میان كۆمپانیایه‌كى چینیه به ناوى "سمارت كیت ته‌كنه‌لۆجى" بۆ كارى سنووردار، كه ناوه‌نده‌كه‌ى له هۆنگ كۆنگه. سێ كۆمپانیاكه‌ى تریش ئێرانین و به ناوى" ئه‌لوه‌ند" كۆمپانیاى "بنیان دانش"، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى "پیش‌رو سه‌نعه‌ت"، كه ئه‌مانه له ئێران تۆماركراون.
له بڕیاره‌كه هیچ هۆكارێك دیارى نه‌كراوه، به‌ڵام
میدیاكانى دنیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، پێشتر ئۆكراینا ئه‌و كۆمپانیانه‌ى به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، هاوكارى كۆششى جه‌نگى رووسیا ده‌كه‌ن.
هاوكات زیلینسكى سه‌رۆكى ئۆكراینا رای گه‌یاندووه، سبه‌ى له كیڤ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌وروپا كۆده‌بێته‌وه.