سوپاى ئیسرائیل رای گه‌یاند له نابلوس دوو فه‌ڵه‌ستینى كوشتووه، یه‌كێكیان نوور بیتاوییه كه سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى سه‌رایا قودسى سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى جیهادى ئیسلامییه. هاوكات حووسییه‌كانیش به مووشه‌كێك هێرشیان کردە سه‌ر ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى ئایار،
سوپاى ئیسرائیل رای گه‌یاند له شارى نابلوسى فه‌ڵه‌ستینى دوو كه‌سیان كوشتووه، یه‌كێكیان به نوور بیتاوى ده‌ناسرێت، كه به‌رپرسى شانه‌ى جنینه له سه‌رایا قودسى باڵى سه‌ربازیى بزووتنه‌وه‌ى جیهادى ئیسلامى.
له هه‌مان كاتیش‌دا
سوپاى ئیسرائیل باس له تێكشكاندنى مووشه‌كێك ده‌كات كه له یه‌مه‌نه‌وه ئاراسته‌ى ئیسرائیل كراوه و فڕۆكه‌خانه‌ى بن گۆڕیۆنى له ته‌لئه‌بیب به ئامانج گرتووه. سوپاى ئیسرائیل روونى كردووه‌ته‌وه سیسته‌مى به‌رگریى مووشه‌كى ئارو-3 توانیویه‌تى هێرشه‌كه پووچه‌ڵ بكاته‌وه، هیچ زیانێكى گیانى و مادى نه‌بووه.
له یه‌مه‌نیش حووسییه‌كان به‌رپرسیارێتى خۆیان له هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌ر ئیسرائیل راگه‌یاندووه و روونیان كردووه‌ته‌وه ئامانجى سه‌پاندنى ئابڵوقه‌یه به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى بن گۆریون.