رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جورناڵى ئه‌مه‌ریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا ئاماده‌یه پێوه‌ندیى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بێت و نه‌وت و گازى سووریا به كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بدات، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا سزاكانى سه‌ر سووریا هه‌ڵبگرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10 ئایار، رۆژنامه‌ى
وۆڵ ستریت جوڕناڵى ئه‌مه‌ریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع هه‌وڵ ده‌دات حكوومه‌تى دۆناڵد تره‌مپ رازى بكات به‌وه‌ى سزا ئابوورییه‌كانى سه‌ر سووریا هه‌ڵبگرێت. رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، "حكوومه‌تى شه‌رع كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوى بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داواكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ناوه، له‌وانه گرتنى سه‌ركرده‌كانى گرووپه فه‌له‌ستینیه‌كان، هه‌روه‌ها دروستكردنى پێوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له میانه‌ى ناوبژیوانه‌كانه‌وه".
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه باسى له‌وه كردووه، شه‌رع په‌یامى ئه‌وه‌ى به ئیسرائیل داوه نایه‌وێ پێكدادان له نێوان سووریا و ئیسرائیل هه‌بێت.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش سووریا ره‌زامه‌ندیى پێشان داوه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكات بۆ نه‌وت و گاز، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش جۆناسان باس سه‌رۆكى كۆمپانیاى ئه‌رجنێت ئێل ئێن جى، سه‌ردانى سووریاى كردووه و بۆ ئه‌وه‌ى پلانى كۆمپانیاكه‌ى به حكوومه‌تى سووریا بدات.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا زانیاریى ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا له هه‌وڵى وه‌رگرتنى دیدارێكى دۆناڵد تره‌مپه، چونكه تره‌مپ له چه‌ند رۆژى داهاتوودا سه‌ردانى وڵاتانى كه‌نداو ده‌كات.