له‌گه‌ڵ زیادبوونى پێكدادانى نێوان هیند و پاكستان، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان، بڕیارى گێڕانه‌وه‌ى 500 ئه‌فسه‌رى دا كه له پاكستان به‌هۆى مه‌شق و راهێنانه‌وه له‌و وڵاته‌دا بوون.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ى ئایار، وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق له
راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه، محه‌مه‌د شیاع سوودانى بڕیارى داوه ئه‌و فه‌وجه سه‌ربازییه‌ى كه له پاكستانن به مه‌به‌ستى مه‌شق و راهێنان، بگه‌ڕێنه‌وه عێراق.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا روون كراوه‌ته‌وه، ژماره‌ى سه‌ربازانى ئه‌و فه‌وجه 500 كه‌س ده‌بێت به پله‌ى سه‌ربازى جیاجیا، ئه‌مانه فه‌وجى دووى سه‌ربه لیواى 66ى فرقه‌ى دووه‌مى هێزه تایبه‌ته‌كانن كه ماوه‌یه‌كه بۆ مه‌شق و راهێنان له پاكستانن. له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌ش وه‌زاره‌تى به‌رگرى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه له پێناو سه‌لامه‌تیى كادرانى هێزه‌كانى عێراقه، بۆ به‌دوورگرتنیان له‌و بارودۆخه‌ى كه ئێسته پاكستان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ. هه‌روه‌ها ته‌واوى رێكارییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرییه‌وه ئاماده كراوه.