رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له‌نده‌نى راپۆرتێكى له‌سه‌ر پێشهاته نوێیه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى توركیا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، كاریگه‌ریى ئه‌رێنى به‌سه‌ر توركیا و عێراق و سووریا ده‌بێت. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد له توركیا سه‌ركه‌وتنه بۆ كورده‌كانى عێراق و سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، چونكه ئه‌و ئاراسته‌ى وه‌ستانى جه‌نگى دیارى كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ى ئایار، رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌ب راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و پێشهاته نوێیانه له دۆسیه‌ى كورد له توركیا هه‌یه، كاریگه‌ریى ئه‌رێنیى به‌سه‌ر هه‌رسێ وڵات توركیا و عێراق و سووریا هه‌یه. له به‌شێكى تریش باس له‌وه ده‌كات چاره‌سه‌رى سیاسیى توركى- كوردى سه‌ركه‌وتنه بۆ كوردانى عێراق و بۆ سه‌رۆكی مێژوویى كورد مه‌سعوود بارزانى، كه ئه‌و ئاراسته‌ى وه‌ستانى جه‌نگى دانا، به نموونه‌یه‌كى خۆڕێبه‌رى فراوان كه سوودى بۆ كوران هه‌یه و خزمه‌تى دۆزه‌كه‌یان ده‌كات بێ دابڕانیش له‌گه‌ڵ عێراق، ئه‌مه نموونه‌یه‌كه كه خه‌ریكه دواجار كوردانى توركیا وه‌ریده‌گرن و كوردى سووریاش سوودى لێ ده‌بینن.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "بارزانى رۆڵى هه‌بووه له رازیكردنى كوردانى توركیا، هه‌روه‌ها له هاوكاریكردنیان بۆ رازیكردنى ئه‌نكه‌ره له‌وه‌ى ده‌رگه‌ى گفتوگۆ بكاته‌وه، هه‌روه‌ها رۆڵى هه‌بووه له‌وه‌ى كورد له سووریا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووریا به سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌حمه‌د شه‌رع بكه‌ن، واز له بژارده‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى بهێنن كه هیچ خزمه‌تیان ناكات".
دوێنێ نۆى ئایار په‌كه‌كه راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاشكراى كرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كۆنگره‌ى دوانزه‌یان به‌ستووه و بڕیارى مێژووییان داوه. له مانگى شوباتى رابردوو عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان داواى له په‌كه‌كه كرد چه‌ك دابنێت و خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.