شاندێكى ئه‌مه‌ریكى و قه‌ته‌رى هاوبه‌ش له سووریا، به دواى ته‌رمى ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه ده‌گه‌ڕێن كه له‌لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه وه‌ك بارمته گیرابوون و دواتریش هه‌ر به ده‌ستى داعش كوژران. ئاژانسێكى به‌ریتانیش ده‌ڵێ، "نزیكه‌ى 130 هه‌زار كه‌س له سووریا بێ سه‌روشوێنن".
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ى ئایار، رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، شاندێكى ئه‌مه‌ریكى و قه‌ته‌رى به هاوبه‌شى، ده‌ستیان به گه‌ڕان و پشكنین كردووه، بۆ دۆزینه‌وه‌ى روفات یان گۆڕى ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ى كه له نێوان 2014 و 2017 وه‌ك بارمته له‌لایه‌ن داعشه‌وه گیرابوون و دواتریش كوژران.
له هه‌واڵه‌كه‌دا روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌ركى سه‌ره‌كیى گه‌ڕانه‌كه به تیمى قه‌ته‌رى دراوه، كه پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووریا هه‌یه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و هه‌وڵه‌ى قه‌ته‌ر، به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌نداو دێت. به‌رپرسێكى سوورى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه باسى له‌وه كردووه، ئه‌و تیمه‌ى ره‌وانه‌ى سورویا كراوه، تا ئێسته سێ روفاتى دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌ناسراونه‌ته‌وه و ناشزانرێت ئه‌و تیمه تاكه‌ى ده‌گه‌ڕێت.
رێكخراوى تیرۆریستى داعش له ماوه‌ى سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى له سووریا و عێراق، ڤیدیۆى كوشتن و سووتاندن و سه‌ربڕینى كه‌سانێكى بڵاو ده‌كرده‌وه، هه‌ندێك له‌وان بیانى بوون.
جیا له تاوانه‌كانى داعش، دوێنێ ئاژانسى
بى بى سى به‌ریتانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ده‌یان ساڵى ده‌وێ تا هه‌موو گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانى سووریا هه‌ڵده‌درێنه‌وه و ناسنامه‌ى ته‌واوى روفاته‌كان ده‌ناسرێن، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌و ئاژانسه، 130 هه‌زار كه‌س له ناوخۆى سووریا بێ سه‌روشوێنن.