هێزە تەناهییەكانی دەروازەی كێلێ، دەستیان گرت بەسەر بڕە پارەیەكی زۆری دۆلار و یۆرۆ لەلایەن دوو هاووڵاتی ئێرانی، بەنیاز بوون بیگوازنەوە بۆ كوردستان.
ئەمڕۆ شەموو 10ـی ئایار، هێزە تەناهییەكانی كێلێ سەربە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان، لە چالاكییەكدا توانیان دوو هاووڵاتیی ئێرانی بگرن بە ناوەكانی (ف، م) و (م، ح).
ئەوەش زانراوە، ئەو دوو هاوڵاتییە بڕی 12 هەزار و 500 یۆرۆ لەگەڵ دوو هەزار دۆلاری ئەمەریكییان پێ بوو.
ئەو دوو كەسە دوای ئاشكرابوونی پارەی ساختەكەیان كە بە نیاز بوون لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان ساغی بكەنەوە، لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ كردووە.