پاپای نوێ 52 دەفتەر بۆ ئەنگوستیلە و هاوینەهەوارێك و مارسیدسێك وەردەگرێت

:: PM:01:01:10/05/2025 ‌
لە رۆژی پێنجشەمەوە هەموو چاوەكان لەسەر پاپا لیۆن و زۆرترین زانیاری لەبارەیەوە بڵاو دەكرێنەوە، میدیاكان تەنانەت باسی ئەو دەسكەوتە مادییانەش دەكەن كە لەم رۆژانەدا بە پاپای نوێ دەدرێت.

بەپێی میدیا جیهانییەكان لە هەفتەی داهاتوودا، رۆبێرت فرانسیس پرێڤۆست ئەڵقەی زێڕینی گەورە تایبەت بە پاپا وەردەگرێت، كە عەیار 24ـە و بەهاكەی نزیكەی 520 هەزار دۆلارە "52 دەفتەر" كە ناوی خۆی لەسەر هەڵكەنراوە.

هاوكات پاپای نوێ، شوقەیەكی تایبەت بە پاپاكان لە رۆما و هاوینەهەوارێك لە كاستێل گاندۆڵفۆ بە رووبەری 135 دۆنم زەوی وەردەگرێت.

میدیا جیهانییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، پاپا لیۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری مێرسیدس بێنزی كارەبایی سپی وەردەگرێت، كە ساڵی رابردوو دروست كراوە و زرێپۆشە، بەهاكەی دەگاتە 500 هەزار دۆلار.

 دوای مردنی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان، رۆژ پێنجشەم كاردیناڵەكان لە ڤاتیكان كۆبوونەوەیەكی داخراویان ساز كرد و پاپای نوێی ڤاتیكانیان دیاری كرد، كە كاردینالی ئەمەریكی بوو بەناوی رۆبەرت پریڤۆستیان.




وشە - سۆران عەزیز