سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی كونسوڵگەی ژاپۆن دەكات

:: PM:01:02:10/05/2025 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە هیتۆشی ئیشیزوكا بەرپرسی نوێی نووسینگەی كونسوڵگەی ژاپۆن لە هەولێر كرد.

ئەمڕۆ شەموو 10ـی ئایار، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە هیتۆشی ئیشیزوكا بەرپرسی نوێی نووسینگەی كونسوڵگەی ژاپۆن لە هەولێر كرد.

سەرۆكی حكوومەت، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەركاربوون و دەربڕینی پشتیوانیی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی، سوپاسی حكوومەتی ژاپۆن و بەتایبەتیش ئاژانسی هاریكاری نێودەوڵەتی ژاپۆن (جایكا)ی كرد كە چەندان پڕۆژەی گرنگ لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدات.

بەرپرسی نوێی نووسینگەی كونسوڵگەی ژاپۆن لە هەولێر، خواستی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی پێوەندیی دوولایەنە لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا دووپات كردەوە.



وشە - رامیار جەواد