له ڕێى تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه رێكلامكردن بۆ گه‌وره‌كردنى ئه‌ندامى نێرینه‌ى پیاو جمه‌ی دێ، هه‌رچه‌نده به‌پێى رێكلامه‌كه ئه‌و ده‌رمانه ده‌فرۆشرێ گه‌ره‌نتى له‌گه‌ڵه، به‌ڵام به‌شێك له هاووڵاتییان متمانه‌یان پێ نییه و فرۆشیارێكى دهرمانهكهیش ده‌ڵێ، ئێسته چه‌ند كۆمپانیایه‌ك په‌یدابوون هاووڵاتییان ده‌به‌نه توركیا و له ڕێى نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه كارى گه‌وره‌كردنى ئه‌ندامى نێرینه‌یان بۆ ده‌كه‌ن.
ماوه‌یه‌كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی باس باسى به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌رمانه‌یه كه ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاو به‌پێی قسه‌ی خۆیان "چوار تا نۆ"سم درێژ ده‌كات، به‌ڵام خاوه‌نى ده‌رمانخانه‌یه‌ك له هه‌ولێر دووپاتی ده‌كاته‌وه كه گه‌ره‌نتى به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌رمانه كه‌مه و مه‌رج نییه 100% كارى خۆى بكات. هه‌روه‌ك ڕوونى ده‌كاته‌وه، پێكهاته‌ى ئه‌و ده‌رمانه 80% ده‌توانرێت له ڕێى گژوگیاى كورده‌وارى به‌ده‌ست بهێنرێت.
كۆمپانیایه‌ك له هه‌رێمى كوردستان كه ناوه‌كه‌ى لاى "وشه" پارێزراوه، ئێسته ده‌ستى داوه‌ته رێكلامكردن بۆ كرده‌ى گه‌وره‌كردنى ئه‌ندامى نێرینه‌ى پیاو و به‌پێى رێكلامهكهى بێ له چوار تا نۆ سانتیمه‌تر ده‌توانن ئه‌و ئه‌ندامه گه‌وره بكه‌ن. "وشه" پێوه‌ندى به‌و كۆمپانیایه‌وه كرد و زانیارى ئه‌وه‌یان دركاند كه ئه‌وان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ڕێپێدراون و ده‌رمانى خراپ نافرۆشن، به‌ڵكو به‌گوته‌ی خۆیان "ئه‌وه‌ى ئه‌وان بازرگانى پێوه ده‌كه‌ن به فه‌رمى و له ڕێى فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه ده‌هێنرێته كوردستان".
تیمى ته‌ندروستى له‌و كۆمپانیایه به "وشه"یان ڕاگه‌یاند، چه‌ند چاره‌سه‌رێك هه‌ن كه یه‌كێكیان ده‌رمان و كرێمه و نرخه‌كه‌یشى به 69 هه‌زار دیناره و نووسراوى پزیشكى له‌گه‌ڵدایه كه چۆن به‌كار بهێنرێت، هه‌موو ته‌مه‌نێكیش ده‌توانێت ئه‌و چاره‌سه‌ره به‌كار بێنێت.
ئه‌و كۆمپانیایه ڕای گه‌یاند، رێژه‌ى به‌ده‌مه‌وه‌هاتن بۆ به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و بابه‌ته ئێسته له هه‌رێمى كوردستان كه‌مه، ئه‌وه‌یش پێوه‌ندى به ته‌نگژه‌ى دارایى و نه‌بوونى متمانه‌ى هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه، چونكه چه‌ند شوێنێكى نایاسایى له ڕابردوودا ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یان به‌شێوه‌یه‌كى خراپ فرۆشتووه.
ڕوونى كرده‌وه، به‌هۆى فرۆشتنى نایاسایى، ئه‌و ده‌رمانانه‌ى ئۆرجیناڵیشن زیانیان به‌ركه‌وتووه، بۆیه ده‌زگه پێوهندیدارهكانمان له‌و كاره ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، جیا له به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌رمانه، ئێسته شتێكى تر زۆر خوازراوه ئه‌وه‌یش خه‌ڵك هه‌یه به نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌ندامى نێرینه‌ى گه‌وره ده‌كات.
"چه‌ندان كه‌س هه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى گه‌وره‌كردنى ئه‌ندامى نێرینه‌یان سه‌ردانى توركیایان كردووه كه به‌و نه‌شته‌رگه‌رییه سێ سانتیمه‌تر درێژ ده‌بێت و تێچووهكهیشى هه‌شت هه‌زار دۆلاره. ئه‌و كه‌سانه له ڕێى كۆمپانیاوه بۆ توركیا ده‌برێن". قسه‌كه‌رى ئه‌و كۆمپانیایه وا ده‌ڵێ كه له فه‌یسبووك رێكلام ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه ده‌رمانى قاچاخ له چینه‌وه ده‌هێنرێته كوردستان و كاریگه‌رى خراپى ته‌ندروستى لێ ده‌كه‌وێته‌وه و له ماوه‌ى ڕابردووش چه‌ند شوێنێك به‌هۆى خراپى ده‌رمانه‌كانیان داخراون.
شوان محه‌مه‌د هاووڵاتییه‌كى شارى هه‌ولێر، پێى وایه به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌رمانانه هیچ بنه‌مایه‌كى نییه، ئه‌و به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌رده‌وام له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی رێكلامى له‌و جۆره بۆ ژنان و پیاو ده‌بینین، به‌ڵام هیچ متمانه‌یه‌كى له‌سه‌ر نییه، چونكه شتێك پێویست بكات پزیشك ده‌ینووسێت و پێویست به رێكلام ناكات.
ئه‌و هاووڵاتییه بڕواى وایه كه هیچ جۆره ده‌رمانێك ناگات به خواردنى كورده‌وارى و گژوگیا به‌كارهێنان ئه‌گه‌ر پێویست بكات، به‌ڵام ده‌رمانى دروستكراو متمانه‌ى له‌سه‌ر نییه.
هیوا عه‌لى خاوه‌نى یه‌كێك له ده‌رمانخانه‌كانى شارى هه‌ولێر، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، هیچ ده‌رمانێك له ده‌رمانخانه‌كاندا به‌بێ نووسراوى پزیشك نافرۆشرێت و ئه‌وه‌یشى له فه‌یسبووك رێكلامى بۆ ده‌كرێ و به ئۆنلایه‌ن ده‌فرۆشرێت هیچ بنه‌مایه‌كى نییه.
ڕوونی كرده‌وه كه به‌پێى ڕێنوێنییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فرۆشتنى هه‌موو جۆره ده‌رمانێك قه‌ده‌غه‌یه ئه‌گه‌ر مۆرى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ى به‌سه‌ره‌وه نه‌بێ، له ماوه‌ى رابردوویش چه‌ندان جار ئاگه‌دار كراوینه‌ته‌وه كه هیچ ده‌رمانێك به‌بێ نووسراوى پزیشك نه‌فرۆشین.
د. گۆران میرزا به‌رپرسى كوالیتى كۆنترۆڵكردنى ده‌رمان، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، پێشتر ڕێوشوێن به‌رانبه‌ر چه‌ند شوێنێك گیرابووه به‌ر كه هه‌ستابوون به فرۆشتنى ده‌رمانى گه‌وره‌كردنى ئه‌ندامى نێرینه‌ى پیاو فرۆشتنى چه‌ند ده‌رمانێكى تر به‌شێوه‌ى نایاسایى.
ڕوونى كرده‌وه كه هه‌ر ده‌رمانێك مۆرى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌سه‌ر نه‌بێت، پێویسته هاووڵاتییان ئاگه‌دارى بن و به‌كاری نه‌هێنن، چونكه به‌شێكى زۆر له‌و ده‌رمانانه كوالیتى خراپه و كاریگه‌رى ته‌ندروستى تر‌ى خراپى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى چه‌ند كۆمپانیایه‌ك نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن د. گۆران گوتى، نه‌شته‌رگه‌رى ته‌ندروستى ئه‌گه‌ر به ئاشكرا بكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێت ئاسایییه و ڕێپێدراوه، ده‌كرێ له ڕێى پزیشكى تایبه‌ت بێت و پێویست به كۆمپانیا ناكات.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو "به‌كارهێنانى ده‌رمان بۆ ته‌ندروستى خراپه و نابێ به‌بێ پرسى پزیشك به‌كار بهێنرێت"، داوایشى كرد هاووڵاتییان خۆیان دوور بگرن له‌و كاره.