به پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه دوێنێ بڵاو كراوه‌ته‌وه، سكاڵا له دژى ده‌ستدرێژیى سێكسى له ئه‌كادیمیاى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى له ساڵى رابردوو زیادى كردووه، 50 حاڵه‌ت تۆمار كراوه.
به پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌كادیمیاى سه‌ربازیى ئه‌مه‌ریكا كه به "وێست پۆینت" ناسراوه، له ساڵى رابردوو ده‌ستدرێژیى سێكسى و گێچه‌ڵكردن به كچه سه‌ربازه‌كان له ناو سوپاى ئه‌مه‌ریكا زیادى كردووه، هه‌رچه‌نده راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه دیارده‌كه كۆنه، به‌ڵام باس له زیادبوونى حاڵه‌ته‌كان ده‌كات.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له ساڵى رابردوو 2017، 50 ده‌ستدرێژیى سێسكى له ئه‌كادیمیا هه‌بووه، ئه‌مه‌ش دوو هێنده‌ى ساڵى 2016 بووه.
هه‌رچه‌نده گێچه‌ڵى سێكسى زۆر له ناو سوپاكه ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و سكاڵانهى كراوه، به پێى پشكنینى ورد بووه كه بۆ ده‌ستدرێژییه‌كان كراوه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌و رووداوه دێت كه مارێنزهكانى ئه‌مه‌ریكا وێنه‌ى كچه‌كانیان به‌رووتى له ئینته‌رنێت بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ساڵى رابردوو ده‌ستدرێژیى سێكسى و گێچه‌ڵى سێكسى دوو بابه‌ت بوون، وڵاتانى رۆژئاواى هه‌ژاند، سه‌ره‌تا له ئه‌ستێره‌كانى هۆڵیوود ده‌ستى پێ كرد، ئه‌وان ئابڕووچوونهكانیان ئاشكرا كرد، دواتریش كۆشكى سپى ئه‌مه‌ریكا و كۆنگرێس و سوپاشى گرته‌وه. ده‌ركه‌وت هه‌موو بواره‌كان به رێژه‌ى جیاجیا گێچه‌ڵى سێكسى دژ به ژنان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.