به‌شێكى زۆر له خێزانه‌كان به‌هۆى
ناپاكى نێوان هاوسه‌ره‌كانه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، به‌ڵام هۆكار زۆرن كه بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى پیاوان ناپاكى بكه‌ن.
وشه‌ی ناپاكی ڕاستییه‌كی تاڵه، زۆرێك له ژنان پێیان وایه ناپاكی سیفه‌تێكی بنچینه‌ییه له پیاواندا، به‌ڵام له راستیدا هه‌ڵه‌یه و هۆكاره‌كان له كه‌سێك بۆ كه‌سێكى تر جیاوازه.
ئایا پیاوان به سرووشتى خۆیان ناپاكن؟
ناتوانین به ته‌واوی بڵێین پیاوان به سرووشتی خۆیان ناپاكن، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین پیاوان به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێن به دوای ئه‌و ژنه نموونهییانهى كه له خه‌یاڵیدا درووستی كردووه، ئه‌مه‌یش شتێكی مه‌حاڵه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤی نمونه‌یی ئاسان نادۆزرێته‌وه.
له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ژن به هه‌موو شێوازێك سه‌رنجیان ڕادهكێشه له ڕووی شێوه‌ی ده‌م و چاو و لهشولاریهوه. پیاو وا ده‌كات زۆرینه‌ی كات هه‌وڵ بدات بۆ به‌ده‌ست هێنان و نزیك بوونه‌وه لێی، به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه پیاوان سرووشتی خۆیان ناپاكن.
ده‌بێت ژن وا بكات ژیانێكی هێمن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێ بكات و دوور له كێشهبیچت به‌جۆرێك ئه‌وه‌نده‌ی بتوانێت هه‌وڵبدات هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌كه‌وێته ناپاكییهوه.
ژن چۆن گومان له پیاوه‌كه‌ى ده‌كات؟
هه‌ندێك ڕه‌فتارى پیاو لاى ژنان به ناپاكی ده‌ژمێردرێت، ئه‌گه‌ر پیاو له شوێنی كاره‌كه‌ی وای پێویست كرد له‌گه‌ڵ ژناندا كار بكات پێویسته به شێوه‌یه‌كی جوان هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكات بۆ ئه‌وه‌ى ژنه‌كه‌ى گومانى خراپ نه‌كات.
هه‌روه‌ها پیاوانیش به هه‌مانشێوه به‌رپرسیارن له‌وه‌ی ده‌بێت پێوه‌ندی نێوانیان له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان به‌هێز و پته‌و بێت وا بكات گومان دروست نه‌بێت له نێوانیان به‌رده‌وام خۆشه‌ویستی خۆی ده‌ببڕێت.