پیاوێكی میسری له ماڵ چووه ده‌ر و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كات به‌سه‌ر به‌رێت، دواتر ویستیان سه‌یری فیلمی پۆڕن بكه‌ن، كه‌چی ژنه‌كه‌ی خۆی بینی ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، پیاوێكی میسری به‌هۆی تاوانه‌كانییه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر له گرتووخانه ژیانی به‌ڕێ كرد، له‌گه‌ڵ به‌ربوو، سه‌ردانێكی ماڵه‌وه‌ی كردووه و دواتر چووه‌ته‌وه لای هاوڕێ كۆنه‌كانی، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كاتێكی وه‌ك سه‌رده‌می گه‌نجیی به‌سه‌ر بردووه و سه‌یری فیلمی پۆرنیان كردووه، كه‌چی له‌و فیلمه‌دا بینی ژنه‌كه‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه.
ئه‌م دیمه‌نه پیاوه‌كه‌ی زۆر تووڕه كردووه، بۆیه به په‌له هاتووه‌ته ماڵه‌وه و ده‌ستی به توندوتیژیی به‌رانبه‌ر ژنه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵگه ڤیدیۆییه‌كه‌شی پێشان داوه كه به‌و شێوه‌یه بینیویه‌تی، به چه‌قۆ ده‌ستی به برینداركردنی ژنه‌كه‌ی كردووه.
ده‌نگه‌ده‌نگی ئه‌و ماڵه دراوسێكانی بێزار كردووه و به په‌له پۆلیسیان بانگ كردووه و ژنه‌كه‌یان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه بردووه، دواتر ژنه‌كه ددانی پێدا ناوه كه ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵ پیاوێك كردووه و دواتر پیاوه‌كه ڤیدیۆی كردووه و ڕای كردووه.
ئه‌و ژنه باسی له‌وه‌ش كردووه، له كاتی سه‌ردانیكردنی مێرده‌كه‌ی له گرتووخانه، ئه‌و پیاوه‌ی بینیوه، پیاوه‌كه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن یان ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی كردووه، بۆیه ژنه‌كه ڕازی بووه، به‌ڵام نه‌یزانیوه ڤیدیۆی ده‌كات.
په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته‌ی میسر به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، ئێسته‌ش به دوای ئه‌و پیاوه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه وای له‌و ژنه كردووه، مێردی ژنه‌كه‌ش هێشتا گیراوه و چاره‌نووسی دیار نییه.