ڕۆژنامەنووسێکی بولگاری بەناوی "ڤیکتۆریا مارینۆڤا" دوای ئهوهی بەرنامەیەکی لەسەر ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی گەندەڵییەکانی یەکێتی ئەوروپاوە هەیە پێشكهش كرد، له لایهن گهندهڵكارانهوه دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر و کوژرا.
داواکاری گشتی بولگاری گوتی ڕۆژی یەكشهمی ئەم هەفتەیە، لاشەی کوژراوی ڤیکتۆریای تەمەن 30 ساڵ لە یەکێک لە پارکەکان لە شاری ڕووس دۆزراوهتهوه، لهم بارهیهشهوه ماڵدن مارینۆڤ وەزیری ناوخۆ گوتی: هێشتا هیچ بەڵگەیەک نییە دەری بخات کە کوشتنەکە پێوەندی بە کارەکانی مارینۆڤاوە هەبێت.
بەرنامەکەی مارینۆفا بەناوی "
دیتێکتۆر"ەوە بوو، کە بەمانای دەستنیشانکار و ئاشکراکەر دێت، لەو بەرنامەیەی پێش کوژرانی پەخشکرا بوو چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی لێکۆڵەر و ڕۆژنامەنووسێکی تر کردبوو بەناوەکانی دیمیتار و ئاتیلا، بابەتی بەرنامەکە لەسەر لێکۆڵینەوە بوو لەو سەختەکارییانەی باس دەکەران لەبارەی پارە تەرخانکردنەکانی یەکێتی ئەوروپا و بەستنەوەی بە بازرگان و سیاسییەکان.
هەردوو ڕۆژنامەنووسە بانگێشتکراوەکە لەلایەن پۆلیسەوە بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کران لەمیانەی هەوڵەکانیان بۆ وەستاندنی لەناوبردنی ئەو دۆکیومێتانەی پەیوەستبوون بە پیلانەکەوە.
شایەنی باسە ڕووداوەکە هەر زوو لەلایەن ڕێخراوی نێودەوڵەتی "پەیامنێرانی بێسنوور"ەوە ئیدانه کرا، ئەو ڕێخراوەی ئەم ساڵ لە ڕیزبەندکردنی وڵاتان بەپێی ئاستی ئازادی ڕۆژنامەگەری وڵاتی بولگاریای لە کۆی 180 وڵات لە 111 یەمین پلەیان دانا.
وشە/ محەمەد شابان