ریال مەدرید لەگەڵ هازارد بڕاندیتییەوە

:: AM:10:22:06/12/2018 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەسەر سەرجەم خاڵەكانی رێككەوتن لەگەڵ ئیدین هازاردی ئەستێرەی بەلجیكی و یانەی چێڵسیی ئینگلیزی بڕاندیتییەوە.

ماڵپەڕی (le 10 sport)ی فڕەنسی ئاشكرای كرد: كارگێڕی یانەی ریال مەدرید رێككەوتنی تاكلایەنەی لەگەڵ هازارد كردووە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ بكات، ئەوەی ماوە رێككەوتنە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی چێڵسی لەسەر ئەم ئەستێرە بەلجیكییە.

یانەی چێڵسی پێشتر رایگەیاندبوو كە نرخی هازارد بۆ فرۆشتن برێتییە لە 170 ملیۆن یۆرۆ.

لای خۆشیەوە یانەی ریال مەدرید پێیوایە ئەم نرخە زۆرە و دەبێت یانەی چێڵسی كەمێك دەستی سووكتر بكات بەتایبەت كە گرێبەستەكەی لەگەڵیدا تەنیا وەرزێكی تری ماوە و لە 2020 كۆتایی دێت.

یانەی ریال مەدرید ماوەیەكی زۆرە هەوڵ بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ هازارد دەدات و لەم ماوەیەی رابردووش هەوڵەكانی زیاتر كردووە بۆ پڕكردنەوەی شوێنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی كە بەهۆی رۆیشتنی بۆ یانەی یۆڤێنتۆس لەم وەرزەدا ئاستی یانەكە بەتەواوی دابەزیوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م