كچه‌كه بۆ "وشه" ده‌دوێت
كوڕێك له ئه‌وروپاوه هه‌ڕه‌شه له كچێكى كورد ده‌كات

كوڕێك ماوه‌ی سێ ساڵ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچێك ده‌بێت و دواتر وازی لێده‌هێنێت دوو ساڵیشه هه‌ڕه‌شه‌یی لێده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته ده‌ره‌وه وڵات ده‌ڵێت، ده‌ستت پێم ناگات من ده‌توانم ئابڕوت ببه‌م و بتبه‌ستمه‌وه و تۆش ده‌بێت بمری نه‌ده‌ت هێنم و نه هاوسه‌رگیریش ده‌كه‌ی.
كوڕه‌كه هاوسه‌رگیری كردووه و ڕێ نادات كچه‌كه هاوسه‌رگیری بكات و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی لێده‌كات، ئه‌و كچه ده‌ڵێت، به‌هۆیی وێنه‌كانییه‌وه هه‌میشه له ترسێكی گه‌وره‌دا ده‌ژیت و هه‌ڵه‌یه‌ك خه‌ریكه كۆتای به‌ژیانی ده‌هێنێت.
"نایه" ناوی خوازراوی ئه‌و كچه‌یه كه له‌لایه‌ن خۆشه‌ویسته كۆنهكهیهوه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرێت، ته‌مه‌نی 29 ساڵه و ده‌ڵێت، چه‌ند ساڵێكه له‌و ترسه‌دا ده‌ژیت و ئه‌و كوڕه ناهێڵێت هاوسه‌رگیری بكات و پێی گوتووه ده‌بێت "پرچی سپیت پێ بهۆنمه‌وه". نایه له ڕێی "وشه" وه باسی كێشه‌كه‌ی ده‌كات و به‌دوای ڕێگه چاره‌سه‌ر ده‌گه‌ڕێت و ده‌ڵێت، ئه‌وه ته‌نیا ده‌ردی من نییه به‌ڵكو چه‌ندان كچی تر پێی ده‌ناڵێنن و داوا ده‌كات سنوورێك بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كوڕان دابنرێت.
نایه له‌به‌رانبه‌ر دوو ساڵی هه‌ڕه‌شه‌ی خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ی بێده‌نگ بووه ده‌ڵیت، ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكی هه‌ڵه بڕوات كاردانه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خراپتر ببێت. ئه‌و باسی پێوه‌ندیه خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی ده‌كات له‌گه‌ڵ فه‌تاح و ده‌ڵێت " ماوه‌ی دوو ساڵ و نیو خۆشترین ژیانمان هه‌بوو پێوهندیهكمان هه‌بوو له هیچ نه‌ده‌چوو له‌و دنیایه، له ناكاو هه‌موو شتێك تێكچوو چه‌ند پاڕامه‌وه واز نه‌هێنێ گوێی لێ نه‌گرتم، كوردستانی جێهێشت گوتی، ئه‌گه‌ر گه‌یشتمه ده‌ره‌وه وڵات دواتر ماڵه‌وه ده‌نێرمه داوات، به‌ڵام كه گه‌یشته ئه‌وێ وازی لێ هێنام و ده‌ستی به‌هه‌ڕه‌شه كرد.
فه‌تاح هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی ئه‌وروپی كردووه و ده‌ڵێت، من ته‌نیا بۆ وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌رى ژنم هێناوه و ناشتوانم تۆ بهێنم ناشهێڵم هاوسه‌رگیری بكه‌ی. نایه دووجار ویستوویه‌تی هاوسه‌رگیری بكات، به‌ڵام فه‌تاح پێی ده‌زانێت و ڕێ نادات و ده‌ڵێت "ئابرووت ده‌به‌م ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیرى بكه‌ی".
نایه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵه‌ی خۆیی بووه متمانه‌ى تاوه‌كو ئه‌و ڕاده‌یه به فه‌تاح كردووه. ئه‌و ده‌ڵێت، ئێسته تێده‌گه‌م پیاو جێگای متمانه نیه و ده‌بێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاگاداری ئه‌و پێوهندیهبی كه پێش هاوسه‌رگیری هه‌یه. نایه به گریانێكی قوڵه‌وه هه‌موو كچان ئاگادار ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، بهدهدسهتی خۆتان ژیانی خۆتان مه‌فه‌وتێنن ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی ده‌وێت بابێت ده‌ستی باوك‌و دایكتان ماچ بكات ئه‌گه‌ر نه‌یكرد ئێوه سلاویشی لێ مه‌كه‌ن، چونكه له دوایدا ده‌بێت به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ ژیانتان و باجه‌كه‌ی زۆر قورس ده‌بێت.
بۆ به‌دوا داچوونی كه‌یسی نایه و كچانی هاوشێوه‌ی ئه‌و "وشه" قسه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێخراوی "ئێمه" بۆ پرسه مرۆییه‌كان كرد. ئه‌و ڕێكخراوه یه‌كێكه له‌و ڕێكخراوه مرۆییانه‌ی له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان كار ده‌كات له كوردستان، به‌رێوه‌به‌ری ڕێكخراوه‌كه به‌هار علی سه‌باره به كه‌یسی نایه و هاوشێوه‌كانی بۆ "وشه" گوتی، یه‌كه‌م شت پێویسته كه ئه‌و كچه و كچانی هاوشێوه له‌و بارودۆخه ترسه قوڵه بێنه ده‌ره‌وه و نه‌ترسن، بۆئه‌وه‌ى بتوانێت هاوكاری خۆی بكات، چونكه تا لاواز خۆی نیشان بدات كاره‌كه لای خۆی قورس‌تر ده‌كات.
زیاتر گوتى، ئه‌وه یه‌كه‌م كچ نییه توشی حاڵه‌تی ئاوا ببێت و ئێمه وه‌كو ڕێكخراوه‌كه‌مان چه‌ندان كێشه‌ی وامان چاره‌سه‌ر كردووه، بێگومان ئێمه هانی كچان ناده‌ین كه كاری وه‌ها بكه‌ن و ده‌ڵێین ئه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی كچانه كه به ئاسانی متمانه ده‌كه‌ن، كێشه‌ی ئه‌و كچه‌یش به ئاسانی ده‌توانرێت به چاره بگه‌یه‌نرێت بێ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی بزانێت و كوڕه‌كه ئه‌گه‌ر به ئاسانی نه‌یه‌ته سه‌ر هێڵ و هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌ك له‌ناو نه‌بات دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ى، ئه‌وا له‌ڕێی كونسوڵخانه‌ى ئه‌و وڵاته‌ى لێى ده‌ژى ده‌توانین سكاڵا یاسایى تۆمار بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به هاوكاری كردنی ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌كار له ده‌وه‌ره‌ی وڵات له‌سه‌ر بێت، به‌ڕیوه‌به‌ری ڕێكخراوه‌كه گوتی، ئێمه وه‌كو ڕێكخراو پهویهندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو كونسوڵییهكان هه‌یه و پێشتر كه‌یسمان هه‌بووه كه كوڕه‌كه له ده‌ره‌وه بووه له ڕێگه‌ی كونسوڵه‌وه توانراوه به ئاسانترین شێوه چاره‌سه‌ر بكرێ.
هه‌ولێر/ ئیڤان عه‌بدولره‌حمان
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم