به هۆكارێكی نادیار، ژنێك له شارۆكه‌ی كه‌لار له‌به‌رچاوی هاوسه‌ر، دایك و منداڵه‌كانی ئاگری له‌خۆی به‌ردا و ته‌واوی جه‌سته‌ی سووتاند، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌ش گیانی له‌ده‌ست دا.
دوێنێ یه‌كشه‌م 30ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2018، سه‌عات یه‌كی دوانیوه‌ڕۆ ژنێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه خاوه‌ن دوو منداڵه و ته‌مه‌نیان له دوو ساڵ كه‌متره، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شارۆكه‌ی كه‌لار، به هۆكارێكی نادیار به به‌رچاوی دایكی، هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كانی ئاگری له جه‌سته‌ی به‌ردا و %100ی جه‌سته‌ی سووتاند و گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ژنه كه ناوی "ز.ب.ن" بوو، دوای خۆسووتاندنه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "شه‌هید هه‌ژار"ی كه‌لار كراوه، به‌ڵام ڕێژه‌ی سووتاندنه‌كه‌ی زۆر له‌وه زیاتر بووه به خێزانه‌كه‌ی و پزیشكان كۆنترۆڵ بكرێت، هه‌ر بۆیه ڕاسته‌وخۆ گیانی پێ له‌ده‌ست داوه و نه‌توانراوه ڕزگار بكرێت.
پۆلیسی كه‌لار په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هاوسه‌ری ژنه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته ساڵی نوێ، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن و به‌ڵگه‌كان ده‌خه‌نه به‌رده‌می دادوه‌ر.
عه‌قیدی یاسایی له‌میعه محه‌مه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی كه‌لار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جارێ ده‌وام نییه، له یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست به كاره‌كان ده‌كرێت، سه‌یری ته‌واوی كه‌یسه‌كه‌ش ده‌كرێت و سه‌یر ده‌كرێت بزانن كه پێشتر هیچ سكاڵایه‌كی یاسایی له مێرده‌كه‌ی یان هه‌ر كه‌سێكی تر هه‌بووه، ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئه‌وا وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی گرنگ سه‌یر ده‌كرێت و ده‌خرێته به‌رده‌می دادوه‌ر.
رائیدی ماف پەروەر علی جەمال قدوری بە "وشە" ڕاگەیاند: خێزانی ئەو ژنە هیچ سکاڵایەکیان تۆمار نەکردووە و دەڵێن سکاڵاشیان نیە، لەکاتی خۆسوتاندنی ژنەکەدا منداڵه‌كانی، هاوسەر و دایکی ژنەکەش لەوێ بوون، پۆلیس هاوسەرەکەیان دەستگیر کردووە هەرچەندە هیچ بەڵگەیکیان نیە، بەڵام لەکاتی خۆسوتاندنی هەر ژنێک پیاوەکەی وەکو هۆکاری خۆسوتاندن دەستگیر دەکرێت، دوای کۆتایی هاتنی پرسەکە کەیسەکە یەکلای دەبێتەوه، ئەگەر ئەو پیاوه هۆکار بێت ئەوا بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ئەگەر ئەویش هۆکار نەبێت ئەوا ئازاد دەکرێت.
بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی گەرمیان لەساڵی 2018، "11" حاڵەتی خۆسووتاندی ژنان تۆمار كراوه، كه به‌شێكیان به‌هۆی كێشه‌ی نێوان هاوسه‌ره‌كانیان بوون و به‌شه‌كه‌ی تریان به هۆكاری جیاواز بوون.
وشه/ ئیڤان عه‌بدولرەحمان