دەردەڕێوی، یەكێكە لە نەخۆشییەكانی پێست كه تاڕادەیەك نه‌خۆشییه‌كى درێژخایەنە، بەڵام هەندێكجاریش كورت خایەنە و كەسەكە زوو چاك دەبێتەوە، ئەم نەخۆشییە لەو بەشانەی لەشدا درووست دەبێت كە هەڵگری مووەكانن، بەمەیش كەسی تووشبوو ناڕێكییەكی بەرگری لە هەندێك شوێنی لەشیداڕوودەدات و بەهۆیەوە موویڕووخساریان پەلەكان و جەستە هەڵدەوەرێنێت.
حاڵه‌تێكه تێیدا مووى له‌ش (به‌تایبه‌تى پێستى سه‌ر) هه‌ڵده‌وەرێت. له زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كاندا تووشى چه‌ند خانه‌یه‌كى دیاریكراوى پێستى سه‌ر یان پێستى ناوچه‌یه‌كى تری له‌ش ده‌بێت و ئه‌و ناوچه دیاریكراوانه موویان پێوە نامێنێت، له‌م پارچه ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه‌یشدا كچێكى تووشبوو به‌و نه‌خۆشییه سه‌ردانى ئارێژگایه‌كى جوانكارى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى خۆیى ئاماده بكات بۆڕۆژى بووكێنیه‌كه‌ى.
سه‌رى ئه‌و كچه تووشى هه‌ڵوه‌رینێكى زۆر بووه به‌هۆى نه‌خۆشى ده‌رده‌ڕێوى به‌وهۆیه‌وه ئاراشتگایه‌كه به‌جوانترین شێوه‌ڕووتانه‌وه‌كه‌ى ناو قژى ده‌شارێته‌وه، ئه‌مه‌یش وه‌ك هیوایه‌ك بۆ تووشبوانى ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بینێرێت و ڤیدیۆیه‌كه ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى دروست كردووه.