کلیپە نوێیه‌کەی جۆرج وسوف بەناوی "حال الجریح" لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە، تا ئاماده كردنى ئه‌م هه‌واڵه بینره‌كانى بوونه‌ته 2,324,980.
جۆرج وسوف لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵى 2018 دا کلیپێکی بە ناوی "ملكه جمال الروح" بڵاو کردەوە، لە 11ی کانوونی دووەمی 2019 دا نوێترین کلیپی "حال الجریح" لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی لە یوتیوب بڵاو کردووەتەوە، بەرهەمە نوێیه‌کەی بینەرێکی زۆری هەبووە و هەوادارەکانی بە بەهێزترین گۆرانیبێژی عەرەبی ناویان بردووه.
جۆرج وسوف له دایك بووی ساڵی 1961، خه‌ڵكی سووریایه و له پایته‌خی ئه‌و وڵاته‌یش له دایك بووه، ئاینی مه‌سیحیه، له سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نییه‌وه به‌هۆی ده‌نگه خۆشه‌كه‌یه‌وه ناوبانگی په‌یدا كردووه و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، هاوسه‌رگیری كردووه و باوكی سێ منداڵه.
له ساڵی 2011 تووشی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه به‌شێكی له‌شی ده‌وه‌ستێت له كاركردن، سێ ساڵ به ته‌واوی له هونه‌ر دابڕاوه، هاوڕێی دێرینی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ئێستای سووریایه، نابراو چه‌ند ملیاردێرێكی سعوودی و قه‌ته‌ڕی و ئیماڕاتی له‌به‌ر خۆشه‌ویستیان وه‌ك هه‌وادارێك به‌رده‌وام خه‌رجی ژیانی ده‌گرنه ئه‌ستۆ، به‌و هۆیه‌وه یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌نترین هونه‌مه‌رنده عه‌ره‌به‌كان.