به شێوازێكی نوێ و تایبه‌ت، تێرمیناڵی تایبه‌ت به پاس و تاكسی گواستنه‌وه‌ی نێوان شار و شارۆكه‌كان بۆ شاری دهۆك دروست ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی تێرمیناڵی دهۆك یه‌كێكه له ناوازه‌ترین و گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌كانی گواستنه‌وه، ده‌كه‌وێته نزیك كۆمه‌ڵگای ته‌نانی له‌سه‌ر ڕێی گشتیی نێوان شارۆكه‌ی سێمێل و شاری دهۆك. ئه‌م پڕۆژه‌یه به بڕی 150 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 272 هه‌زار مه‌تر چوارگوشه له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه دروست ده‌كرێت، گواستنه‌وه‌ی به پاس و تا‌كسیی بۆ هه‌موو شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌ردار سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی تێرمیناڵی دهۆك به"وشه"ی راگه‌یاند: له پرۆژه‌كه‌دا 500 هه‌لی كار بۆ شوفێر و فه‌رمانبه‌ر و كرێكاران دابین ده‌كرێت، شوێنی نزیكه‌ی 550 ئۆتۆمبێلی تاكسی و 180 پاس و 60 بارهه‌ڵگر هه‌یه. هه‌روه‌ها شوێنی تایبه‌ت بۆ كۆگاكردنی كاڵاكان هه‌یه و شوێن بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیش دروست كراوه.
زیاتر گوتی: له پڕۆژه‌كه‌دا بنكه‌ی ته‌ندروستی، بازاڕ، بنكه‌ی پۆلیس، چێشتخانه، مزگه‌وت و چه‌ندان خزمه‌تگوزاری تریش دروست كراوه. هه‌روه‌ها شوێنی تایبه‌ت به فرۆشتنی تكتی فرۆكه‌ش هه‌یه.
هه‌موو كاروباره‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی لبنانی دیزاین كراون و 60%ی پڕۆژه‌كه ته‌واو كراوه، ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی ڕوو نه‌دات ئه‌مساڵ كوتایی دێت و ده‌كه‌وێته خزمه‌ت شوفێر و هاووڵاتییان.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری