ڕۆژی 14ی شوبات كه به ڕۆژی ڤاڵانتاین یان خۆشه‌ویستی ناسراوه، عاشقان به به‌خشینی دیاری و به‌سه‌ربردنی كاتی ڕۆمانسی له‌گه‌ڵ خۆسهویستهكانیاندا یادی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئایا سینگله‌كان ده‌بێت چی بكه‌ن؟
به پێی هه‌واڵێك كه ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سینگله‌كان له ڕۆژی خۆشه‌ویستیدا ده‌بێت چه‌ند كارێك بكه‌ن، تا هه‌ست به ته‌نیایی نه‌كه‌ن و نه‌بوونی هاوژین یان خۆشه‌ویستێك بۆشاییان له‌و ڕۆژه بۆ دروست نه‌كات.
ئه‌مانه چه‌ند ڕێنوێنییه‌كی گونجاون بۆ سینگله‌كان:
_ هه‌سته‌كانت ده‌ربڕه و ئه‌و شتانه بكه كه دڵخۆشت ده‌كات، پێویست ناكات خه‌یاڵت لای هیچ شتێكی تر بێت جگه له دڵخۆسكردنی خۆت.
_ دیارییه‌ك بۆ خۆت بكڕه، مه‌رج نییه دیاری ته‌نیا له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بۆت بێت، تۆ دیاری بۆ خۆت بكڕه و شتێك پێشكه‌ش به خۆت بكه، كه ده‌مێك بێت چاوه‌ڕوانی بووبیت.
_ ئه‌م ڕۆژه زۆر ئاساییه و له خۆتی گه‌وره مه‌كه، وه‌ك ڕۆژه‌كانی تر به ئاسایی وه‌ری بگره.
_ نازی خۆت هه‌ڵگره، ئه‌و شتانه‌ی حه‌زت لێیه‌تی ئه‌نجامی بده و پیاسه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵ خۆتدا بكه، چێژ له سینگلییهكهت وه‌رگره.
_ له‌گه‌ڵ هاوڕێ سینگلهكانتدا كات به‌سه‌ر ببه و خۆتان به شتێكی ڕۆتینی سه‌رقاڵ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سینگلییهكهتان له‌بیر بچێته‌وه و خه‌می پێ نه‌خۆن.