ریال مەدرید شوێنگرەوەی ئیسكۆی دۆزیوەتەوە

:: PM:12:34:18/02/2019 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باشترین بژاردەی بۆ شوێنگرەوەی ئیسكۆ لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو دۆزیوەتەوە.

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: یانەی ریال مەدرید دەیەوێ بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ خوان كوێنتیرۆی یاریزانی بە ڕەگەز كۆڵۆمبی بهێنێتە ریزی یانەكەیەوە كە یاریزانی یانەی ریڤەر بلێتی ئەرجەنتینییە و ئەم وەرزەش بە شێوەی خواستن لە ریزی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی یاری دەكات.

كوێنتیرۆ بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا لە یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا پێشكەشی كرد بووە جێگەی بایەخی زۆرێك لە یانە گەورەكانی ئەوروپا.

ئەم ئەستێرە كۆڵۆمبییە هەروەها رۆلێكی كاریگەری گێڕابوو لە بردنەوەی یانەی ریڤەر بلێت بەرامبەر یانەی بۆكا جۆنیۆرز لە یاریی كۆتایی جامی لیبەرتادۆریس كە لە كۆتایی ساڵی رابردوو لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە یانەی ریال مەدرید بەڕێوە چوو.

بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید پێیانوایە كوێنتیرۆ دەبێتە باشترین بژاردە بۆ پڕكردنەوەی شوێنی ئیسكۆ كە نزیكە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ریزی یانەی شاهانە جێبێڵێ بەهۆی كێشەكانی لەگەڵ سانتیاگۆ سۆلاری و یاری پێ نەكردنی لە یارییەكانی ئەم وەرزەدا.

جگە لە یانەی ریال مەدرید، یانەی مانچستەر سیتیی ئینگلیزیش لەسەر داوای راهێنەرە ئیسپانییەكەی پێپ گواردیۆلا بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو بێتە نێو ركابەرییەكانی گرێبەستكردنی كوێنتیرۆ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م