له سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر له 20 پاڵاوگه‌ی نایاسایی هه‌یه‌و به گوته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگا سه‌رجه‌می پاڵاوگه‌كان لادانیان بۆكراوه و داده‌خرێن.
ئەمڕۆ شەموو 20ی نیسان، هه‌ڤاڵ
ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌دوای گه‌یشتنی
نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ داخستنی پاڵاوگه
نایاساییه‌كان ده‌ستمان به جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه كردووه.
پاریزگاری سلێمانی زیاتر روونی دەکاتەوە، له ئێستادا له سلێمانی
ژماره‌ی ئه‌و پاڵاوگانه‌ی كه داخراون 14 پاڵاوگه ده‌بن و
سەرجەم پاڵاوگەکانی دیکەیش کە بە نایاسایی داندراون، دادەخرێن.
كه‌ریم عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی
پارێزگای سلێمانی بۆ "وشه" روونی دەکاتەوە، ده‌ست به داخستنی پاڵاوگه
نایاساییه‌كانی سنووری سلێمانی كراوه و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش له‌و لیژنه‌یه پێك دێت كه
بۆ هه‌رسێ پارێزگاكه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم دیاری كراوه و
نوێنه‌ری هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی تێدایه.
دووپاتی دەکاتەوە، پاڵاوگه نایاساییه‌كانی سلێمانی چه‌ند دانه‌یه‌كیان
لادانیان بۆ كراوه و له کارکردن وه‌ستاون، هه‌ندێك له‌وانه تا ئێستەیش کاری
خۆیان بە بەردەوامی دەکەن.
هۆشیار ئیسماعیل، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له
فراكسیۆنی یه‌كێتی به "وشه"ی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك پاڵاوگه بۆ هه‌میشه
داخراون، چه‌ند پاڵاوگه‌یه‌كیش كه داخروان، هه‌ندێ جار ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به
كاركردن، به تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی كه پرسێك و بابه‌تێك دێته پێشه‌وه و حكوومه‌ت
سه‌رقاڵ ده‌بێت و توانای لێپرسینه‌وه‌ی نامێنێ به‌هۆی سه‌رقاڵی.
له‌سلێمانی زیاتر له 25 پاڵاوگه و سه‌دان كۆگای نایاسایی هه‌یه و ژماره‌ی پاڵاوگه نایاساییهكانیش
كه نووسراوی حكوومه‌تیان ئاراسته كراوه 24 پاڵاوگه
ده‌بن. ئەو پاڵاوگانە مه‌ترسییان خستۆته سه‌ر ژینگه‌ی ناوچه‌كه و له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه
هەڕەشەنه بۆسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی