له ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین پیاوێك ژن و منداڵه‌كه‌ی به‌جێ ده‌هێڵێت، خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ش ژن و كوڕه هه‌شت ساڵانه‌كه‌ی له خانووه‌كه‌ی ده‌رده‌كات چونكه شه‌ش مانگه كرێی خانوویان نه‌داوه. مێردی ژنه‌كه هاوسه‌رگیری دووه‌می كردووه و له‌گه‌ڵ ژنه تازه‌كه‌یدا له سلێمانی ده‌ژیت و دواین په‌یامی بۆ ژنه لێقه‌وماوه‌كه ئه‌وه‌یه، "نامه‌وێیت و خۆت و منداڵهكهشتم به نه‌فره‌ت كردووه."
شه‌هلا ناوی خوازراوی ئه‌و ژنه‌یه كه ماوه‌ی ساڵێكه وه‌ك خۆی باسی ده‌كات ژیانی له‌گه‌ل كوڕه تاقانه‌كه‌یدا له مه‌ینه‌تیدایه، هاوسه‌ره‌كه‌شی هیچ خه‌رجییه‌كیان ناكێشێت و لێیان ناپرسیت و ده‌ڵێت "ته‌ڵاق"ت ناده‌م، شه‌هلا له زمانی خۆیه‌وه بۆ "وشه" باسی كێشه‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی خزمیانه، چه‌ندان ژن و ژنخوازیش له نێوان خێزانه‌كانیان دروست بووه، بۆیه كه‌س خۆی ناكات به خاوه‌نی كێشه‌كه‌ی و پێیان گوتووه ده‌بێت ته‌حه‌مولی بكه‌ی.
شه‌هلا ژنی ماڵه و تا پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی خوێندووه، هه‌ر له منداڵییه‌وه بۆ مامی گه‌وره به بچووكی پێ كراوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا. ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مێرده‌كه‌ی ئه‌وی نه‌ویستووه، به‌ڵام له‌به‌ر قسه‌ی ماڵی باوكی ناچار بووه هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
له باسی پێكه‌وه‌ژیانیان له ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردوودا ئه‌و گوتی، ژیانمان ته‌نیا خوا بۆ خۆی ده‌زانێت چۆن بوو، هاوسه‌ره‌كه‌م چونكه منی خۆش نه‌ده‌ویست، هه‌ر ماوه‌یه‌ك و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سێك هه‌بوو، زۆرجار به ئاشكرا له‌به‌رچاوی من قسه‌ی له‌گه‌ل ده‌كردن و ده‌چووه ده‌ره‌وه، زۆرجاریش خزم و هاوڕێكانی پێیان ده‌گوتم، هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌س نه‌بوو، هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م ژن و ئه‌و ژن داینا.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی شه‌هلا بێت، سه‌ره‌تا خاوه‌نی خانوو و ئۆتۆمبێل بوون، به‌ڵام هه‌ر جاره و موڵكێكی به‌بیانووی شتێك فرۆشتووه دواتر هه‌ر بۆ خۆشی خه‌رجی كردووه. ئه‌و به‌گریانه‌وه گوتی "سه‌د جار من و كوڕه‌كه‌م نان نه‌بووه بیخۆین، ئه‌و له‌گه‌ڵ ژن و كچی خه‌ڵك به پاره‌ی ئێمه له گه‌ڕان و سه‌فه‌ر و خۆشی بووه"، چه‌ند ساڵێكه من ئه‌وه حاڵمه و هه‌موو خێزانه‌كه‌شم ئاگادارن، به‌ڵام هیچیان قسه ناكه‌ن و ده‌ڵێن ده‌بێت قبووڵی بكه‌ی و سه‌برت هه‌بێت. هه‌ندێك جاریش ده‌ڵێن خه‌تای تۆیه ئه‌و پیاوه وا ده‌كات، من هه‌ر سه‌برم گرتووه تا سهبرهكهم گه‌یاندمی به‌م ڕۆژگاره كه من و كوڕه‌كه‌م ده‌ربه‌ده‌ر بین.
شه‌هلا باسی ئه‌وكات ده‌كات كه ژنی به‌سه‌ر هاتووه و ده‌ڵێت، "نیوه‌ڕۆیه‌ك هاتن بۆ پاره‌ی مۆلیده، پێم گوت پاره‌كه بدات و گوتی پێم نییه، له‌وه‌وه كردی به شه‌ڕ و منیش ده‌مویست بزانم پاره‌كانی تا كه‌ی ئاوا خه‌رج ده‌كات و ناشتوانێ 25 هه‌زاری مۆلیده‌ی ماڵه‌كه‌ی بدات؟ له گفتوگۆوه بوو به شه‌ڕ و دواتر تا توانی لێی دام، دراوسێكان فریام نه‌كه‌وتنایه ئه‌و ڕۆژه ده‌یكوشتم."
"ماوه‌ی دوو مانگ چوومه‌وه ماڵی باوكم و ئه‌ویش خۆی ون كرد، كاتێك بهگهڕانهوهیم زانی، گوتیان له سلێمانی ژنی هێناوه و له كه‌ركووك ماره‌ی كردووه، بێگومان ماڵی خه‌زوورم به‌و بابه‌ته‌یان ده‌زانی و كه‌سیش به‌منی نه‌گوتبوو، دواتر بۆم ده‌ركه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه‌دا ماوه‌یه‌كی زۆر بوو پێوه‌ندییان هه‌بووه و له ده‌رفه‌تێك گه‌ڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات.
خزمه‌كان كۆبوونه‌وه و بڕیار درا هه‌ردوو لامان وه‌ك یه‌ك بژێنێت و ماڵێكی له سلێمانی بێت و ماڵێكی تری له چوارقوڕنه، مانه‌وه‌شی هه‌فته‌یه‌ك له‌لای من و كوڕه‌كه‌م و هه‌فته‌یك له‌لای ژنی دووه‌م، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا قسه‌ی ناو مه‌جلیس بوو، هه‌ر مانگی یه‌كه‌م 30 ڕۆژ له‌لای بوو و دواتر به مانگی جارێك ئه‌گه‌ر دوو سه‌عات یه‌كترمان ببینیایه، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ خهرجییهكمان ناكێشیت، خزم و دراوسێ نه‌بن له برسان ده‌مرین."
شه‌هلا ده‌ڵێت نازانێ چی بكات و هاوار بۆ كێ به‌رێت، چونكه خزمه‌كانیان ده‌رگه‌ی ئه‌وه‌یان لێ گرتووه سكاڵای لێ بكات و بیداته دادگا، له‌ناو خۆشیان هه‌موو جار به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری پێ ده‌ده‌ن و به‌ڵێنه‌كه‌یان نابه‌نه سه‌ر، ئێسته كه ماوه‌ی شه‌ش مانگه كرێی خانووه‌كه‌ی نه‌داوه، خاوه‌نی ماڵه‌كه ده‌ڵێت ده‌بێت چۆڵی بكه‌ن. شه‌هلا ده‌ڵێت هاوسه‌ره‌كه‌ی لێی جیا نابێته‌وه و پێی گوتووه تا ماوی ده‌بێت ئاوا بژیت، ئێسته به‌دوای چاره‌سه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێت كه له داهاتوودا ماڵی باوكی له‌گه‌ڵ خزمه‌كانیان نه‌خاته كێشه‌وه.
موقه‌ده‌م عه‌بدوڵا حوسێن بابه ڕه‌سووڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین، له‌باره‌ی كێشه‌ی شه‌هلا گوتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێسته هیچ جۆره پێوه‌ندییه‌كی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه‌وه نه‌كردووه، بۆیه كێشه‌كانی گه‌وره بوون بێ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی یاساییه‌وه هیچ مافێك وه‌ربگرێت. ئه‌و گوتی ده‌توانێ پێوه‌ندی بكات، ئه‌گه‌ر نایه‌وێ سكاڵاش له دژی هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆمار بكات، به‌ڕێی تره‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی بۆ ده‌كرێت.
موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له‌ڕێی هۆبه‌ی هۆشیاركردنه‌وه له سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری خێزان، ده‌توانرێت هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی بكرێت له‌ڕووی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی، هه‌روه‌ها بانگی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كرێت و چه‌ند ڕێكاریكی یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، له‌م سه‌نته‌ره‌شدا هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئاشته‌وایی خێزانه‌كان و لێكنهترازانیان ده‌درێت.
جگه له‌مه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت جیا ببێته‌وه و سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكات، ئه‌وكات ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت و هه‌موو مافێكی ڕه‌وای خۆی و منداڵه‌كه‌شی لێ وه‌رده‌گیرێت و ده‌بێت مافه‌كانیان بدات، نه‌فه‌قه‌ی منداڵه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی و به‌پێی یاسا مانگانه ئه‌و پاره‌یه‌ی لی وه‌رده‌گیرێت.
موقه‌ده‌م عه‌بدوڵا حوسێن به پێویستی ده‌زانێت ژنان كێشه‌كانیان بگه‌یه‌ننه شوێنی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی مافه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن، هه‌روه‌ها له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك یان هه‌ر توندوتیژییه‌ك كه به‌رانبه‌ریان ده‌كرێت، ده‌توانن له‌ڕێی هێڵی گه‌رمی 119وه پێوه‌ندی به تیمه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌وكات به‌گوێره‌ی كێشه‌كه ڕاسته‌وخۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
وشه/ ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان