كچه‌ی خوێنه‌ر

:: AM:10:57:28/09/2019 ‌
نۆیه‌مین كتێبی چاپكراوی ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانیی "وشه‌" كتێبی "كچه‌ی خوێنه‌ر"ی نیهاد جامیی شانۆنووس و نووسه‌ره‌.

"كچه‌ی خوێنه‌ر" سێیه‌م ڕۆمانی چاپكراوی نووسه‌ره‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانیی "وشه‌"، باس له‌و كچه‌ خوێنه‌رانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌بنه‌ قوربانیی ده‌ستی نووسه‌ر و ڕۆشنبیران، ئه‌وانه‌ به‌ ناوی ڕۆشنبیرییه‌وه‌ خه‌ریكی فریودان و سێكسكردن له‌گه‌ڵ خوێنه‌ره‌كانیان ده‌بن، له‌م ڕۆمانه‌دا كچێك به‌ نموونه‌ هێندراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاوێنه‌ی زۆربه‌ی كچه‌ خوێنه‌ره‌كانی ئه‌م وڵاته‌یه‌.

ناوی كتێب: كچه‌ی خوێنه‌ر
نووسینی: نیهاد جامی
دیزاین: ئاراس ئه‌كره‌م
چاپ: یه‌كه‌م/ 2019


وشە - ڕێناس شابان