زۆر به ساده‌یی، ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئه‌وداڵییه‌تی، به ئاسانی بگات به هه‌له‌كانی داهاتووی و ژیانێكی خۆشتر له ئێسته‌ی هه‌بێ و ئیدی بگاته دڵنیایی له‌سه‌ر ڕه‌وشی خۆی. له‌م خاڵه‌دا، تاقیكردنه‌وه‌كانی زیره‌كی دێنه ناو ژیانمانه‌وه و ده‌بینین له ماوه‌ی ساڵانێك چه‌ندان تاقیكردنه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌و داهاتووه گه‌شه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و زیرهكییهمانهوه، ده‌بین به‌چی. بۆ نموونه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی دوایین ساڵه‌كانی خوێندن پێش به‌كالۆریۆس، دیاری ده‌كات ده‌بینه پزیشك، ئه‌ندازیار، نووسه‌ر، مامۆستا یان هه‌ر شتێك. به‌ڵام ئایا، ئه‌وه‌ی له داهاتوودا پێی ده‌گه‌ین، ئه‌نجامی زیرهكییهكهمانه؟
كاتێك بابه‌تی زیره‌كی ده‌خرێته ناو گفتوگۆوه، زۆر كه‌س پێیان وایه ئه‌مه شتێكه یه‌كلا بووه‌ته‌وه كه هه‌رچه‌ند زیره‌ك بیت، ئه‌وا سه‌ركه‌وتنت مسۆگه‌رتر ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ت ئێمه لێره مه‌به‌ستمان له پێوه‌ری ئه‌نجامی خوێندن و بڕوانامه‌یه. هه‌زاران ناوداری مێژوو هه‌ن، له قوتابخانه شكستیان هێناوه و دواتر شۆڕشی فیكریی گه‌وره‌شیان كردووه. هه‌ر له شۆڕش ده‌رنه‌چین، غاندی، قووتابییه‌كی ته‌نبه‌ڵ بوو، دواتر گه‌وره‌ترین شۆڕشی ئاشتیخوازانه‌ی له مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌رپا كرد.
زیره‌كی به ته‌نیا دادت نادات
تیمێك له زانكۆی ئیلینۆی، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ڕۆڵی تواناكانی نه‌ستی مرۆڤ كرد، چ كاریگه‌رییه‌كیان به‌سه‌ر ڕه‌وشی كه‌سه‌كانه‌وه هه‌یه. ئه‌م تیمه‌ی ساڵی 1960 به‌شدارییان به 370 هه‌زار قوتابیی ئه‌مه‌ریكی له قۆناغی ناوه‌ندی كرد، تێیدا توانای زیره‌كی و توانای نه‌ستیان خسته ژێر پشكنینه‌وه، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونیان به جێبه‌جێكردنی داوكانی قوتابخانه و پابه‌ندبوون به مانه‌وه له پۆل و خوێندن و هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی و زۆری تر.
دوای زیاتر له په‌نجا ساڵ، زانكۆی ئیلینۆی، ساڵی 2018 ته‌واوی ئه‌وانه‌ی پێشتر زانیاری له‌سه‌ر كۆ كردبوونه‌وه، داوای لێ كردن جارێكی دیكه بیانخاته‌وه ژێر تاقیكردنه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێ، به‌پێی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی له مێردمنداڵیدا كردوویانهوه، چه‌نده له‌گه‌ڵ داهاتوویاندا كاریگه‌ری دروست كردووه. هه‌ڵبه‌ت له كۆی ئه‌و هه‌موو به‌شداربووه‌ی یه‌كه‌مجار، ته‌نیا 1952 كه‌س ئاماده بوون جارێكی تر بچنه‌وه ناو تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا.
ئه‌وانه‌ی له قۆناغی مێردمنداڵیدا، له ههڵسوكهوتنهكانیاندا هه‌ستیان به به‌رپرسیارییه‌تی كردووه، هه‌روه‌ها له خوێندنیشدا زۆرتر پابه‌ند بوون، ده‌بینن له داهاتووشدا، داهاتێكی باشیان هه‌بووه و پاره‌ی زۆرتریان كۆ كردووه‌ته‌وه، به به‌راورد به‌و هاوڕێیانه‌یان كه كه‌مته‌رخه‌م بوون. لێره‌دا له‌وانه‌یه بپرسی: ماده‌م هه‌ستكردن به به‌رپرسیارییه‌تی له منداڵییه‌وه، كاریگه‌ری بۆ داهاتووش هه‌بووه، ئایا ئه‌و هه‌ستكردنه به‌شێك نییه له زیره‌كی؟
ئه‌مه پرسیارێكی گرنگه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیكه‌ی، كه‌واته هێشتا له مه‌به‌ستی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه حاڵی نه‌بوو. دوو جۆر توانا له مرۆڤدا هه‌یه، یه‌كێكیان بۆماوه‌یییه و له‌ڕێی كڕۆمۆسۆمهكانهوه له باوانه‌وه بۆ منداڵ ده‌مێنێته‌وه و به فێربوون ناگۆڕێ، هه‌ندێكی دیكه‌یش له تواناكان، خۆمان ده‌توانین بیگۆڕین و له‌ڕێی پابه‌ندبوون به سیسته‌مێكی ژیانه‌وه، خۆمان ڕابهێنین و پێویستی به تواناییه‌كی زۆر نییه. لێره‌دا با به كورتی باسی بكه‌ین، پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر درێژه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: زیره‌كی به ته‌نیا مه‌رجی داهاتوویه‌كی گه‌ش نییه.
ئایا خوێندنه‌وه داهاتوو دروست ده‌كات؟
له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه له گۆڤاری سۆسیۆلۆژی بڵاو بووه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێ زانكۆی ئوسترالی و ئه‌مه‌ریكی تێیدا به‌شدارییان كردووه و ئه‌زموونی 160 هه‌زار كه‌س وه‌رگیراوه، هه‌موویان له‌و كه‌سانه‌ن له ماڵێكدا په‌روه‌رده بوون كه تێبخانه‌ی تێدایه. ده‌ركه‌وتووه، توانای ئه‌مانه له ڕووی زمان و ته‌كنه‌لۆژی و زۆر بواری دیكه، له خه‌ڵكی دیكه كه له‌ماڵێكدا گه‌وره‌بوون زیاتر بایه‌خیان به تیڤی داوه، زۆر زیاتر بووه. هه‌روه‌ها ژماره‌ی كتێبه‌كانیش وه‌ك به‌شێك له پێوه‌ر دانراون. بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌كانیاندا 115 كتێب زیاتری لێ بووبێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خوێندنی زانكۆشیان ته‌واو نه‌كردبێ، هه‌له‌كانیان یه‌كسان بووه به‌وانه‌ی كه زانكۆیان ته‌واو كردووه و ڕه‌نگه باشتریش بووبێ. ئه‌مه‌ش مانای وایه، تێكه‌ڵبوونی مرۆڤ له منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ كتێب، پشتیوانییهكیهگهورهیه بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانی گه‌شه بكات له داهاتوویدا و ڕێك خۆی به‌قه‌ده‌ر بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیه.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی نیویۆرك ئاشكرای كردووه، خوێندنه‌وه‌ی كتێب بۆ منداڵی ساوا (چوار بۆ شه‌ش مانگ)، له دوای ته‌مه‌نی چوار ساڵییه‌وه كاریگه‌رییه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ و ئه‌و منداڵانه زووتر فێری خوێندن ده‌بن و ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی داهاتووی ئه‌و كه‌سه هه‌یه. به كورتی، ئه‌وانه‌ی زوو خۆیان فێری خوێندنه‌وه‌ی كتێب كردووه، توانایه‌كی زیره‌كیی زۆر زیاتریان هه‌یه و هه‌لی سه‌ركه‌وتنیشیان به‌هێزتره.
كۆی گشتی ئه‌م توێژینه‌وانه پێمان ده‌ڵێن، زیره‌كی زۆر گرنگه و به شێوه‌یه‌كی به‌هێز گاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان ده‌كات و ده‌رگه‌یه بۆ داهاتوویه‌كی باشتر، به‌ڵام توانا نه‌ستییه‌كان زیاتر ده‌بنه هۆی سه‌ركه‌وتنی كه‌سه‌كان و ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ منداڵ له‌سه‌ر ئه‌و توانا نه‌ستییانه ڕا بهێنرێن، وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی خۆی، خوێندنه‌وه، پاككردنه‌وه‌ی ژوور و جله‌كانی، ڕێكوپێكی له قسه‌كردن و زۆری تر.