فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، ئه‌و كه‌شتییه‌ی كه له 18ی شوباتی 2024 له‌لایه‌ن حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه، له ڕێی مووشه‌كێكی ئێرانییه‌وه كرایه ئامانج، دوێنێ نوقم بووه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر دروست كردووه.
ئه‌مڕۆ سێی ئادار فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه، له دووی ئادار كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی به‌ریتانیا به
ناوی ''MV Rubymar'' ژێرئاو كه‌وتووه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له 18ی شوبات له ڕێی مووشه‌كێكی بالیستی ئێرانییه‌وه، كه‌شتییه به‌ریتانییه‌كه‌یان كرده ئامانج.
كه‌شتییه‌كه به شێنه‌یی نوقم بووه و له 18ی مانگی ڕابردووه‌وه ئاو ده‌چێته ناوی، جێی باسه كه‌شتییه‌كه ماده‌ی كیمیایی وه‌ك فۆسفۆر و په‌ینی كیمیایی پێ بووه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژینگه دروست ده‌كات. فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كردووه، كه‌شتییه‌كه 21 هه‌زار تۆن ماده‌ی كیمیایی هه‌ڵگرتووه و زۆرینه‌یان ئه‌و ماده كیمیاییانه بوون كه له گه‌شه‌ی ڕووه‌كه‌كان و بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵ به‌كار دێن، ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر پیسبوونی ده‌ریای سوور و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر پیسبوونی ژینگه.
ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر بازرگانی و ئاڵوگۆڕی ئازاد دروست كردووه له ده‌ریایی سوور، ئه‌مه‌یش زیان به ئابووری جیهانی ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانیان به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هێرش و مه‌ترسییه‌كانی میلیشیاكه‌ی سه‌ربه ئێران.
ماوه‌ی پێنج مانگه حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بوونه‌ته هۆی دروستكردنی كێشه بۆ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له ده‌ریایی سوور، ئه‌و میلیشیایه‌ی ئێران وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ئامانجكردنی كه‌شتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تا ڕاگرتنی ئیسرائیل له هێرشی وشكانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه.