كێشه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ر ده‌ڕۆن و یه‌كێتی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی پارتی ده‌كات تا گفتوگۆكان ده‌ست پێ بكرێنه‌وه.
له دوای تیرۆركردنی عه‌قید هاوكار جاف ئه‌فسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ددانپێدانانه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه، یه‌كێتی كه‌وتووه‌ته جنێودان و ده‌یه‌وێ ئه‌و كرده تیرۆرییه بشارێته‌وه، ئه‌وه‌یش ناكۆییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی زیاتر كردووه، تا ئێسته‌یش میدیای یه‌كێتی ده‌یانه‌وێ به‌شه‌ڕفرۆشتن به حكوومه‌ت درێژه به‌و شه‌ڕه بده‌ن.
وه‌ڵامی نامه‌كه‌مان داوه‌ته‌وه
له‌سه‌ر دوا پێشهاتی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی، هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی رای گه‌یاندووه، نامه‌یه‌كمان له‌لایه‌ن یه‌كێتی پێگه‌یشتووه و وه‌ڵامی نامه‌كه‌مان داوه‌ته‌وه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له كه‌ناڵی كوردستان24 قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێ، لای پارتی ئیراده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌یه.
روونیشی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كرێت به‌یه‌كه‌وه دابنیشین، چونكه تا ئه‌و ئاسته‌یش پێوه‌ندییه‌كان پچڕا‌و نین، ئیراده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌یه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه پێشتر یه‌كێتی له رێی گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه ناڕه‌زایی خۆیان راگه‌یاندبوو، به‌ڵام دووپاتیان له ئه‌نجامدانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوو حزبه‌كه كردبووه‌وه.