كه‌وتووینه‌ته دۆخێكی سه‌یروسه‌مه‌ره، كورد ده‌ڵێ "تا سه‌ر بمێنی عه‌جایبات ده‌مێنێ" لێره‌وه ده‌مه‌وێت هه‌ندێ شت بخه‌مه ڕوو كه زۆر سه‌یر و باڵكێشن، هه‌ست ده‌كه‌م ئێسته هه‌موو شتێك له‌ناو بیروهۆشی زۆربه‌ی تاكی كوردی باشوور پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه.
+ ئه‌وه‌ی دیاره خه‌ڵكی نه‌زان و نه‌خوێنده‌رار و بێ ئه‌زموون، ره‌خنه له زانا و رۆشنبیر ده‌گرن و خوێنده‌وار نقه‌ی نایه له به‌رانبه‌ر نه‌خوێنده‌وار، ئه‌وه له هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ژیانی ئه‌مڕۆ به ڕوونی ده‌بینرێت وه‌ك ئاینی، پزیشكی، په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا، سیاسه‌ت، كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌موو شتێك.
+ كابرا به‌هۆی كاسبییه‌كه‌وه مانگی زیاتر له 20 ملیۆن دینار په‌یدا ده‌كات، كه‌چی ئیره‌یی به مووچه‌خۆرێكی حكوومه‌ت ده‌بات كه له ساڵانی رابردوو به 60 ڕۆژ یه‌ك مووچه‌ی وه‌رگرتووه، كه‌چی پێی ده‌ڵێ "خه‌نی بووه مووچه‌خۆره".
+ ئازیزێك هاتووه دژایه‌تی كۆمه‌ڵێك پیاوی وه‌ك زێڕ ده‌كات، له‌و لاوه ده‌به‌نگێكی كردووه‌ته ده‌مڕاست و هه‌ر ده‌می بكاته‌وه ده‌ڵێ "فڵان كه‌س وای گوت و وای كرد، دڵی به ده‌به‌نگی بێ ده‌ست و ده‌م خۆشه".
+ كاكی برا تا ده‌توانێ ره‌خنه ده‌گرێ، به‌ڵام كه دێته سه‌ر باسی پۆخه‌ڵه‌واته‌كانی، هێزی سه‌ربازی ده‌جووڵێنێ.
+ ده‌ست بۆ كه‌سێك پان ده‌كاته‌وه تا بڕێك هاوكاری بكرێ، دوای وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كه، بوختان و درۆی به‌دواوه ده‌كات و ده‌ڵێ مافی خواردووم.
+ جگه له قوربانیكردنی ساڵانه، ناوه ناوه یارمه‌تی هه‌ژارانیش ده‌دا، كه‌چی داوای سه‌به‌ته‌ی خۆراك ده‌كات و خۆی پێی زه‌رووره.
+ ده‌بینم هه‌موو خه‌ڵك گه‌وره و بچووك ستایشی ده‌كات و چاكی و مه‌ردایه‌تی ده‌گێڕنه‌وه، ئه‌ویش ده‌چێ و ده‌ڵێ: من خزمی فڵان كه‌سم كه ناوی له كوله‌كه‌ی ته‌ڕدا نییه.
+ به هه‌موو پێوه‌رێك له چینی هه‌ژاره، كه‌چی خه‌رجی له ده‌وڵه‌مه‌ندی شاره‌كه‌ی ده‌چێت و فه‌خفه‌خه‌ی وا لێ ده‌دا، وه‌زیر ناوێرێ وا خۆی پێشان بدات.
+ گه‌نجێكی تا بڵێی سه‌رسه‌ری و شه‌لاتییه، كه پێی ده‌ڵێی ژن بێنه، ده‌ڵێ "كچی باش نه‌ماوه".
+ نیوه‌ی خه‌ڵك له برسا بمرن دینارێكی له ده‌ست ده‌رنایه‌ت، كه‌چی به خێرۆمه‌ند ده‌ڵێ: ره‌زیل و بێ سووده.
+ خاوه‌نی نزیكه‌ی 50 دۆنم زه‌وی و خانوو و ئۆتۆمبێلی ئاخیر مۆدێله، چاوی له‌وه‌یه خه‌ڵك پاره‌ی دكتۆری دایكی بۆ بدات.
ده‌ستی به‌سه‌ر میراتی هه‌موو خوشك و براكانیدا گرتووه، كه‌چی داوا ده‌كات خه‌ڵك زه‌كاتیان بداتێ، له كاتی نوێژیش له ریزی یه‌كه‌می دوای مه‌لا راده‌وه‌ستێت.
+ مه‌لای مزگه‌وته و ته‌فره‌قه ده‌نێته‌وه و سه‌ری له كێشه ده‌خورێ.
+ خۆی پله‌داری ده‌زگای ته‌ناهییه، كه‌چی هه‌ر ده‌شڵێت: فڵان و فیسار جاسووسن.
جگه له‌و كێشانه، به ده‌یان ده‌ردی تری كوشنده‌وه ده‌ناڵێنین، تا قۆناغێك بچینه پێشه‌وه و به ساده‌یی و شادی بژین، گرینگه خۆمان باش بكه‌ین و واز له‌و خۆماندووكردنه به خه‌ڵكانی تر بێنین، ژیانی خۆمان بگوزه‌رێنین به ڕاستی و دڵ و ده‌روونمان پاك و بێ ئیره‌یی ڕابگرین، ئه‌گه‌ر نا دڵ و ده‌روونمان ده‌بێته شوێنی رق و ژین و ژیاری خۆمان وێران ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر نا كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له پێشوه‌چوونی دنیا ده‌وه‌ستێت و ده‌كه‌وینه دوای كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كانی دنیا.