شاره‌دێی حاجى ئۆمه‌ران ناوچه‌یه‌كى دڵگیرى فێنكه، به دووریى 170كم ده‌كه‌وێته باكورى رۆژهه‌ڵاتى هه‌ولێرى پایته‌خت، خاوه‌نى سنووری نێوده‌وڵه‌تى نێوان هه‌رێم و ئێرانه و له ساڵى 1974 كراوه‌ته شاره‌دێ. له ساڵى 1960 تا 1997 زیاتر له پێنج جار سووتاوه و چوڵ كراوه، به‌هۆى شۆڕشه‌كانى كورد و شه‌ڕى ناوخۆوه، خاوه‌ندارى ده‌كرێ به نزیكه‌ى پێنج هه‌زار ماڵ، به‌ڵام ئێسته نزیكه‌ى 700 خێزانى لێ نیشته‌جێیه.
ساڵانێكی زۆره خه‌ڵكی حاجی ئۆمه‌ران داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن خه‌ڵكی خۆجێی له فه‌رمانگه حكوومییه‌كان دابمه‌زرێنێت و پۆستیان بداتێ، تا ئه‌و خه‌ڵكه‌ى به‌هۆی شۆڕشه‌كان ماڵه‌كانیان تا ئێسته نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بگه‌ڕێنه‌وه. یان ئه‌و كه‌سانه‌ی له سنووره‌كه بوونه‌ته خاوه‌ن پۆستى كارگێڕى و دامه‌زراون یان فه‌رمانبه‌ری ئاسایین له كه‌رته‌كانى حكوومى و تایبه‌ت، ماڵه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ ناوچه‌كه.
داواكارییه‌كه چه‌ند مه‌به‌ستێكى هه‌یه وه‌ك: كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی حكوومه‌ت به‌هۆی خه‌رجی ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبێلانه‌وه كه ڕۆژانه له شاره‌كانی تری كوردستان دێنه سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران بۆ ده‌وام، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری حاجی ئۆمه‌رانه تا ڕێژه‌ى دانیشتووانى زیاتر بێت و حكوومه‌تى هه‌رێمیش خزمه‌تگوزارى زیاتر بگه‌یه‌نێته ناوچه‌كه و له‌و كه‌موكوڕییه‌كانه رزگاری بێت كه ئێسته هه‌یه‌تى.
به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌ش سنووره‌كه له ئافاتى كۆڤید 19 بێبه‌ش نه‌بوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆى زیاتر راستى و پێویستی داواى خه‌ڵكه‌كه، چونكه ئه‌م ڤایرۆسه ئه‌و خه‌ڵكه گه‌یاندیانه دانیشتووانى سنووره‌كه كه خه‌ڵكى شاره‌كانى ترن، بۆیه پێویسته حكوومه‌ت هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌م داواكارییه‌ى خه‌ڵكه‌كه بكات تا ناوچه‌كه زیاتر پارێزراو بێت.
چۆن كۆرۆنا ڤایرۆس له حاجى ئۆمه‌ران بڵاو بووه‌وه؟
به‌دڵگرانییه‌كی قووڵه‌وه ده‌ڵێم، "ئێسته خه‌ریكه كۆرۆنا شاره‌دێیه‌كه ده‌ته‌نێ و چـوار كه‌س تووش بوون، له‌وانه‌یه به ده‌یانی تریش تووش بووبن به‌هۆی به‌ركه‌وتنه‌وه". به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه كۆرۆنا گه‌یشته شاره‌دێیه‌كه:
حاڵه‌تی یه‌كه‌م، پزیشكێكی خولاوى یه‌كێك له شارێكی كوردستان ده‌ژی و له بنكه‌ى ته‌ندروستی حاجی ئۆمه‌ران هه‌فته‌ى رابردوو ده‌وامى كردووه، به‌گوته‌ى كارمه‌ندان گوایه ئه‌م پزیشكه هه‌ستی به نیشانه‌كانی كۆڤید۱۹ كردووه، به‌ڵام به‌رده‌وام بووه له ده‌وامكردن تا كۆتایى هه‌فته، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له ده‌وام، له شاره‌كه‌ی پشكنینی خۆی كردووه و ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه و خه‌ڵكی له به‌ركه‌وتنی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه شه‌ش كارمه‌ند تووش بوون كه چـواریان خه‌ڵكى حاجی ئۆمه‌ران و یه‌ك چۆمان و یه‌كیش ڕانیه‌ن. هه‌ر له‌و هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ كارمه‌ند و به‌رپرسانى شاره‌دێ و ئاسایش و شاره‌وانى و به‌رگریی شارستانى، له چالاكییه‌كدا رێنوێنی خۆپارێزی و ده‌سته‌وانه و ده‌مامكی به‌سه‌ر دوكاندارانی حاجی ئۆمه‌ران دابه‌ش كردووه، نزیكه‌ی 50 نه‌خۆشی بینیوه و ناوه ناوه‌ش دۆمینه‌ی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان كردووه، بۆیه له‌وانه‌یه مه‌ترسیى تووشبوون زۆر زیاتر بێت و خه‌ڵكێكى زۆر تووشى ڤایرۆسه‌كه بووبن، داواكارین پشكنینى زیاتر بۆ خه‌ڵكه‌كه بكرێت تا ڕێ نه‌درێت زیاتر بڵاو ببێته‌وه.
له حاڵه‌تی دووه‌مدا، چێشتلێنه‌رێكی چێشتخانه‌ی تایبه‌ت به فه‌رمانبه‌رانی ناو گومرگی نێوده‌وڵه‌تى حاجی ئۆمه‌ران، ئه‌ویش خه‌ڵكی شارێكی تره، هاتوچۆی كردووه و خواردنی بۆ كارمه‌نده‌كان ئاماده كردووه، هاوكات هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بووه، به‌هۆی به‌ركه‌وتن و ده‌ستلێدانی راسته‌وخۆ، ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند، تووشى ڤایرۆسه‌كه بوونه و ئێسته له نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێرن.
له ناو تووشبووه‌كانى سنووری گومرگ، هیچ كه‌سێكی خه‌ڵكی حاجی ئۆمه‌ران تووش نه‌بووه، چونكه كه‌مترین خه‌ڵكی سنووره‌كه كارمه‌ندی گومرگه‌كه‌ن و به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ خواردن و چێشتلێنه‌ره‌كه نه‌بووه، له‌و حاڵه‌ته‌دا هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر خه‌ڵكی حاجی ئۆمه‌ران نییه، به‌ڵام پێویسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ره‌نتینی فه‌رمانبه‌رانی سنووره‌كه بكات كه خه‌ڵكی چۆمان و سۆران و هه‌ولێر و ئاكرێ و دهۆك و زاخۆن، چونكه له‌وانه‌یه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌كانیان، خێزانه‌كانیشیان تووش بكه‌ن.
كۆڤید ۱۹ په‌تایه‌كی جیهانیی بكوژه و هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، سه‌رئه‌نجام ئه‌و كه‌سانه‌ى خه‌ڵكى شاره‌كانى تر بوون، ئه‌م ڤایرۆسه‌یان به‌م شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه كه باسم كرد، گه‌یانده دوا خاڵی سنووری هه‌رێمی كوردستان كه حاجی ئۆمه‌ران هاوسنووره له نێوان هه‌ولێر و ورمێی ئێران، گرنگه هه‌موومان خۆمان بپارێزین و بۆ ماوه‌یه‌ك رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین تا نه‌بینه هۆی ئازاردانى خۆمان و ئازیزانمان.