ڕزگاركردنی كوردستان له بیقاعه‌وه
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پ.ك.ك) له ساڵی 1978 له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی خۆی به نهێنی له توركیا بزووتنه‌وه‌ی (پ.ك.ك)یان دروست كرد و دوای ئاشكرابوون و گرتنی هه‌ندێكیان، ئۆجه‌لان له ساڵی 1979 چووه سووریا و توانی به یارمه‌تی حافز ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی سووریا و به یارمه‌تی ڕاسته‌وخۆی حزبی به‌عس، بنكه‌ی سه‌ربازی و سیاسیی خۆی له بیابانی بیقاع دامه‌زرێنێ. هه‌ر له‌م شوێنه (پ.ك.ك) شانبه‌شانی بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحی فه‌له‌ستینی ڕاهێنانیان كرد و چه‌ندان هێرشی هاوبه‌شیان كرده سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.
ئایدۆلۆجیای (پ.ك.ك) ئه‌وكاته ماركسیست/ لێنینیست بوو له‌گه‌لأ ناسیونالیزمی چه‌پی كوردی. به هه‌ڵگرتنی سلۆگانی ڕزگاركردنی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، پ.ك.ك توانی هاوسۆزی هه‌زاران كورد بۆ لای خۆی ڕاكێشێ، له‌وانه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان كه به‌م هۆیه‌وه ڕێی به گه‌ریلاكانی پ.ك.ك دا بێنه باشووری كوردستان و بتوانن له ساڵی 1984 هێرش بكه‌نه سه‌ر باره‌گا و بنكه‌كانی توركیا، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی پ.ك.ك چه‌ندان چالاكی له دژی خه‌ڵكی سڤیل وه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵكی بێ‌تاوان كرد، هه‌رزوو ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ناوی (پ.ك.ك)یان خسته ناو لیستی تیرۆر.
وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زنامه له كوردانی سووریا به‌ڵام به پشتگیریی ئه‌ندامبوونی پ.ك.ك
له ڕێكه‌وتی پێنجی ئۆكتۆبه‌ری 1962دا، حكوومه‌تی ئه‌و كاته‌ی سووریا ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌زاران كوردی پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی لێ سه‌ندنه‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ته‌واویان نییه و كرانه (ئه‌جنه‌بی)، گرووپێكی تریش كه له ڕۆژی سه‌رژمێری به هۆی ئه‌وه‌ی له لادێكان بوون یان ئاگاداری سه‌رژمێری نه‌بوون، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان پێ نه‌درا و كرانه (مكتومین). ئه‌م هه‌ردوو گرووپه به‌م هۆیه‌وه له مافی خوێندن و كڕینی موڵك و هه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شت و چه‌ندان مافی تر بێبه‌ش كران. له دوای دامه‌زراندنی پ.ك.ك حكوومه‌تی سووریا، ئاماده‌یی خۆی بۆ پاڵپشتی و ئاسانكاری بۆ ئه‌م دوو گرووپه كرد، به مه‌رجێك ببنه ئه‌ندامی پ.ك.ك.
له ڕێكه‌وتی حه‌وتی نیسانی 2011 به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی سووریا و گه‌یشتنی لووتكه‌ی ناسیۆنالیزمی كوردی و مه‌ترسی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی له سووریا، سه‌رۆكی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د به مه‌رسوومی كۆماری (49)، ڕێی دا ڕه‌گه‌زنامه‌ی سووری به هه‌ردوو گرووپی (ئه‌جنه‌بی) و (مكتوبین) بدرێ. هه‌روه‌ها له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گرووپه له‌ناو له‌شكری سووریادا، بڕیار درا لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌ربكرێ له سه‌ربازی زۆره‌ملێ، به‌ڵام یه‌په‌گه باڵی سه‌ربازی په‌یه‌ده له هه‌رسێ كانتۆنه‌كانی خۆی، بڕیاری له‌شكری زۆره‌ملێی بۆ كوردانی كوردستانی سووریا ده‌ركرد، به‌م هۆیه‌شه‌وه زۆربه‌ی گه‌نجه‌كانی كورد كوردستانی سووریایان جێهێشت، هه‌روه‌ها سووریا به‌بێ شه‌ڕ، كوردستانی ڕاده‌ستی یه‌په‌گه كرد به مه‌رجێك هیچ به‌شێكی كوردی له سووریا دروست نه‌كرێ و له‌سه‌ر ڕێبازی نوێی ئۆجه‌لان كه له ئیمراڵی دروست كرا به‌ناوی "خۆسه‌ری دیموكراتی" سیاسه‌ت بكه‌ن.
ئۆجه‌لان كوردستانی نه‌بینیوه
ئۆجه‌لان له ساڵی 1979 تا ئه‌و كاته‌ی له ساڵی 1998 له سووریا ڕایكرد بۆ ئیتالیا، كوردستانی نه‌دیتبوو و دوای گرتنی له ساڵی 1999، تا ئێسته‌ش كوردستانی نه‌دیوه و له ئیمراڵی ڕێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی پ.ك.ك و خوشكه پارتییه‌كه‌ی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده ده‌كات. له توركیا له‌سه‌ر ناوهێنانی ئۆجه‌لان سه‌تان كه‌س زیندانی ده‌كرێن، كه‌چی له گرتووخانه‌ی ئیمراڵی ڕێ به ئۆجه‌لان ده‌درێ گوتار و په‌رتووكی سیاسی بنووسێت و بڵاو بكاته‌وه. قه‌ندیلیش به ئاره‌زووی خۆی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربازیی خۆی ڕاده‌ستی ئیمراڵی كردووه و هێشتا له‌سه‌ر ڕاسپارده و فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكی ده‌ستبه‌سه‌ری خۆی هه‌نگاو ده‌نێ.
سووریایه‌كی به‌عسی فاشیست كه كه‌مترین مافی كوردی خۆی كه ڕه‌گه‌زنامه بوو پێی نه‌دان، به‌ڵام پاڵپشتی بزووتنه‌وه‌یه‌كی كوردی وه‌ك (پ.ك.ك)ی كرد و حكوومه‌تی توركیا له‌سه‌ر قسه‌كردن به زمانی كوردی، هه‌زاران كه‌س سزا ده‌دات، به‌ڵام ڕێ به ئۆجه‌لان ده‌دات ڕاسته‌وخۆ له گرتووخانه‌ی ئیمراڵی ڕێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كدار بكات. هه‌ر له شوێنی بڕیارده‌رانی پ.ك.ك له بیقاع و ئیمراڵی، هه‌زاران پرسیاری لای تاكی كورد دروست كردووه كه ئایا "المخابرات العامه" و "میت" له پشت داڕشتنی سیاسه‌ته‌كانی (پ.ك.ك) بن؟