یه‌كه‌م/ كه‌ركووك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان
كه‌ركووك و مووسڵ و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی تر، یه‌كێكن له‌و جیۆگرافیا و ناوچانه‌ی كه به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و كێشه و گرفتی سیاسی ده‌بنه‌وه، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌گات به ئاستی قه‌یران و نادڵنیایی. یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی كه ئێسته پارێزگایه‌كی وه‌ك كه‌ركووك رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، كێشه‌ی بودجه و داهات و فه‌رامۆشكردنیه‌تی له‌لایه‌ن به‌غداوه. به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٣ له عێراقدا، مانگانه ٥٥ ملیۆن دۆلار له پاره‌ی پتڕۆ دۆلار بۆ كه‌ركووك ته‌رخان كراوه، به‌ڵام هه‌ر به‌گوێره‌ی ماده‌یه‌كی یاساكه ده‌سه‌ڵات به‌خشراوه به پارێزگار كه یاری و جێگۆڕكێ به داهات و پاره‌ی شاره‌وانییه‌كانی پارێزگاكه بكات. دیاره ئه‌م ماده‌یه ده‌كرێت وه‌ك مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه سه‌یر بكرێت و ئاماژه‌ی مه‌ترسیداری سه‌ره‌تاییمان پێ ده‌ڵێن، چونكه ئێسته هیچ هاوبه‌شی و هاوسه‌نگییه‌ك له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردن و رێكخستنه‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركووكدا نییه، ئه‌م ناهاوسه‌نگییه‌ش ده‌كرێت نادادپه‌روه‌ری و نایه‌كسانی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی لێ بكه‌وێته‌وه و گرووپێك سه‌رده‌ست بخرێت و گرووپ و لایه‌نه‌كانی تر په‌راوێز بخرێن و هیچ رۆڵ و پێگه‌یه‌كیان پێ نه‌درێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ڕووی جیۆگرافیا و ناوچه و خزمه‌تگوزارییه‌كان، دووباره گرفت و نایه‌كسانی دروست ده‌بێت و هاووڵاتییان ناتوانن به‌یه‌ك ئاست له خزمه‌تگوزاری و سه‌رچاوه‌كانی داهات سوودمه‌ندبن. دیاره كه‌ركووك خۆی عێراقێكی بچووككراوه‌یه و فره‌ڕه‌نگ و ئیتنیك و ئاین و مه‌زه‌وه و وێنه‌یه‌كی ته‌واو بچووككراوه‌ی عێراقه، له‌ڕووی سروشتی ململانێ و مۆدێلی سیاسه‌تكردن و حوكمڕانیش له عێراق، ئێسته له‌سه‌ر پایه‌كانی هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی و به‌شداریكردنی راسته‌قینه له ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ناچێت و له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان، لۆجیكی هێز و هه‌ژموون كۆی ده‌سه‌ڵاته‌كه ئاراسته ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، به‌مه‌ش عێراق هێنده‌ی تر له پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌تسازی دابڕاوه و دوور خراوه‌ته‌وه.
دووه‌م/ پێشمه‌رگه و سوپای عێراق
كێشه‌یه‌كی تری ناهاوسه‌نگی و ناهاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا، كێشه‌ی له‌خۆنه‌گرتنی هێزی پێشمه‌رگه‌یه له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه. دیاره یه‌كێك له پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تسازی بریتییه له سوپا، سوپای یه‌كگرتوو و هاوبه‌ش به ده‌رفه‌تدان و به‌شداری هه‌موو پێكهاته و لایه‌ن و نه‌ته‌وه‌كان. سوپای عێراق هه‌ر له چركه‌ساتی دامه‌زراندنیه‌وه، سوپایه‌كی نیشتمانی نه‌بووه، سوپای هه‌مووان و خه‌ڵك و نیشتمان نه‌بووه، زیاتر وه‌ك ئامراز له‌لایه‌ن ده‌سته‌بژێری سیاسی و گرووپه به‌هێزه‌كان به‌كار هێنراوه له دژی نه‌یار و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌وان بیر ناكه‌نه‌وه. پێوه‌ندیی نێوان سوپا و كۆمه‌ڵگه له مێژووی عێراقدا پێوه‌ندییه‌كی زۆر خراپ و ناته‌ندروست و ناهاوسه‌نگ بووه، له‌لایه‌كی تره‌وه پێوه‌ندی سوپا و پێكهاته‌كانی تری عێراق له خراپی و ناهاوسه‌نگی بووه و نه‌یتوانیوه هه‌موو هاووڵاتییه‌ك به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زه‌وییه‌كه‌ی، به‌یه‌ك چاو بپارێزێت و به‌رگریی لێ بكات و به‌پێچه‌وانه‌وه له چه‌ندان شوێن و حاڵه‌ت، سوپا خۆی بووه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی خۆی ته‌نانه‌ت جینۆساید و ئه‌نجامدانی تاوانی نێوده‌وڵه‌تیش.
له‌دوای ٢٠٠٣وه سوپای عێراقی سه‌رده‌می به‌عس هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، سوپایه‌كی تازه دروست كرا و رێك خرایه‌وه، دواتر له ده‌ستوور شێوه‌ی ده‌ستووری و یاسایی وه‌رگرت و هێزی پێشمه‌رگه‌ش بوون به به‌شێك له‌و سوپا تازه‌یه و سیستمی به‌رگریی عێراقی، به‌ڵام له‌ڕووی كردارییه‌وه هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرا و نه‌بوون به هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات و سیستمی به‌رگریی عێراقی، ته‌نانه‌ت بودجه و پێداویستی لۆجیستی و سه‌ربازی و راهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای پێشمه‌رگه‌ش فه‌رامۆش كرا و نه‌بوون به هاوبه‌شیكی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ناو سوپای عێراقدا.
سێیه‌م/ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و كایه‌ی دیپلۆماسی
دیپلۆماسی و كایه‌ی دیپلۆماسی راگرێكی سه‌ره‌كی هه‌موو ئه‌كته‌رێكی ده‌وڵه‌تییه. هاوشێوه‌ی بواره‌كانی تری ده‌سه‌ڵات له عێراق، كایه‌ی دیپلۆماسیش به‌ته‌واوی قۆرخ كراوه و كورد وه‌ك پێكهاته و نه‌ته‌وه و ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا، له‌م بواره‌ی دیپلۆماسی ده‌وڵه‌تی عێراقی هاوبه‌شه‌ییه‌كی سیمبولی پێكراوه. هاوبه‌شی سیمبولی مه‌به‌ستمان له‌ڕووی چۆنیه‌تی و شێوازی دروستكردنی بڕیاره له‌م بواره‌ی ناو ده‌وڵه‌تی عێراقیدا.
له‌دوای ٢٠٠٣ و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق و پێكهێنانی یه‌كه‌مین حكوومه‌ت، كورد چه‌ند جارێك پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی وه‌رگرتووه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو عێراقییه‌كان بكات و ناسنامه و به‌رگه ناوخۆییه‌كه له‌خۆیدا دابماڵێت. ئه‌وه‌ی گرفتی سه‌ره‌كییه دامه‌زراوه و بنكه نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه وه‌ك كه‌ناڵ و ئامێری سه‌ره‌كی دیپلۆماسی له عێراقی فیدراڵ‌دا. دیاره كورد له‌و كه‌ناڵه دیپلۆماسییانه كه‌مترین به‌شداریی پێكراوه، ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌نجامی نه‌بوونی هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاته له عێراق و ده‌رفه‌ت نه‌دانه به پێكهاته‌كانی تر، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هاوبه‌شێكی راسته‌قینه به‌شداربن له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و پرسی نوێنه‌رایه‌تی به‌گشتی.
داوده‌زگا دیپلۆماسییه‌كان له ده‌وڵه‌تدا به‌دڵ و ئۆكسجینی سه‌روه‌ری و شكۆ و هێزی نه‌رمی ده‌وڵه‌ت داده‌نرێن، به‌تایبه‌ت له ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا ده‌بێت سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه و وڵاته‌كه ره‌نگ بداته‌وه له‌م دامه‌زراوانه، به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتییانه بتوانن گوزارشت له خۆیان و قه‌واره و كولتوور و مێژوو و رابردوویان بكه‌ن. دیاره تا ئێسته له ئاستی ده‌ره‌وه و دیپلۆماسی، عێراق نه‌یتوانیوه ئه‌م هه‌نگاوه بنێت و پێشانی دنیای ده‌ره‌وه‌ی بدات كه ده‌سه‌ڵات و پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار له عێراقدا، ره‌گوڕیشه‌یه‌كی دیموكراتییانه‌ی هه‌یه و به‌هاوبه‌شی و هاوسه‌نگییه.