یه‌كه‌م/ دۆخی شنگال
ئه‌وه‌ی روو ده‌دات له شنگال، ده‌ره‌نجامه. ده‌ره‌نجام به مانای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن و په‌یماننامه و لێك تێگه‌یشتنه‌كان له‌باره‌ی شنگال و ناوچه‌كانی تری پارێزگای مووسڵه‌وه، هێشتا له قۆناغی تیۆریدان و نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و جێگیربوونه‌وه، به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه. ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه و ده‌بێت گفتوگۆی له‌باره‌وه بكه‌ین، پرسی پێكه‌وه‌ژیانی شنگال و ئاین و ئاینزاكانه له شنگال و ناوچه‌كانی تری پارێزگای مووسڵ و ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستانیش.
یه‌كێك له پرسه هه‌ره ستراتیجییه‌كانی سیستمی حوكمڕانی و یاسادانان و سیاسه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا، پرسی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و رێزگرتن له پێكهاته و ئاین و ئاینزاكان و قووڵكردنه‌وه‌ی رۆح و به‌های لێبورده‌یی و پێكه‌وه هه‌ڵكردن، ددان پێدانان و رێزگرتنه له ناسنامه و جیاوازییه‌كانی یه‌كتر.
هێرشكردنه سه‌ر په‌رستگه‌ی ئاینه جیاوازه‌كان و مزگه‌وت و كه‌نیسه و هه‌ر ناوه‌ندیكی تری ئاینی، یه‌كێكه له پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و دژ به یاسا و رێسا و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ته‌نانه‌ت دژ به كولتوور و فه‌رهه‌نگی به‌رزی كورده‌وارییه. بۆیه ئه‌وه‌ی روو ده‌دات، هه‌وڵێكه بۆ تێكشكاندنی مۆدێلی پێكه‌وه‌ژیان و جۆشدانه بۆ زه‌وینه‌سازیی توندوتیژی و زه‌بروزه‌نگ و فۆرمه‌كانی تری توندوتیژی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه.
به‌ڵام پێناچێت هیچ هه‌وڵێكی له‌مشێوه‌یه سه‌ربگرێت، چونكه هه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی و هه‌میش زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مسوڵمانان، پاڵپشتی پڕۆژه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و هه‌ڵكردن و لێبورده‌یی و رێزگرتن له جیاوازییه‌كانی یه‌كتر و نموونه‌یه‌كی جوانی یه‌كتر قبووڵكردنن له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له رابردووش‌دا به‌شداری كارایان هه‌بووه له قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه و گه‌شه و په‌ره‌یان پێ داوه، ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌ت و هه‌نگاوێكی یه‌كجار گرنگه له به‌یه‌كه‌وه‌بوون و هاوبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و چوونه ناو پرۆسه‌ی بنیاتنانی نه‌ته‌وه و نیشتمان و رێزگرتن له به‌ها و بیروباوه‌ڕی یه‌كتر.
دووه‌م/ ململانێی حه‌لبووسی و سوودانی
وا دیاره جارێكی تر ململانێ و ركابه‌ری ده‌كه‌وێته نێوان دوو جه‌مسه‌ر یان بلۆكی ناو حوكمڕانی و سیستمی سیاسی له عێراقدا، ئه‌ویش سه‌رۆكی په‌رله‌مان محه‌مه‌د حه‌لبووسی و سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سوودانی. كاكڵه‌ی ناكۆكی و ململانێكان له‌سه‌ر پرسی دابه‌شكردنی پۆست و پێگه و هه‌ژموون و ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراقه. ئه‌م دوو ئه‌كته‌ره له بنه‌ڕه‌تدا نوێنه‌رایه‌تی دوو به‌ره‌ی مه‌زه‌ویی گه‌وره ده‌كه‌ن له عێراقدا، ململانێكانیان ئاماژه‌یه بۆ درێژكراوه‌ی ململانێی نێوان هه‌ردوو به‌ره‌كه و ناڕه‌زایه‌تییان له‌سه‌ر شێوازی سیاسه‌ت و حوكمڕانی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و دامه‌زراوه و وه‌زاره‌ته‌كان. ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی گوشار له‌سه‌ر یه‌كتر دروست بكه‌ن بۆ دوورخستنه‌وه له پێگه سیاسییه‌كه‌یان و لابردنیان له‌و كه‌ناڵه سیاسییه، وه‌ك چۆن له ماوه‌ی رابردوودا هه‌وڵێكی له‌مشێوه‌یه درا بۆ دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له په‌رله‌مان و كۆتاهێنان به ژیانی سیاسی و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و رۆڵه سیاسییه‌ی ئه‌مڕۆ له شانۆی سیاسیی عێراقدا ده‌یگێڕێت.
به‌هه‌مانشێوه گوشار ده‌خرێته سه‌ر محه‌مه‌د شیاع سوودانیش بۆ دوورخستنه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه وا به‌ئاسانی به‌ڕێوه ناچن، ئه‌گه‌ر پاڵپشتی و هاوكاری ناوخۆیی، هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت و گوشاره‌كان كۆنكریتی و فراوان نه‌بن، به‌تایبه‌ت سیاسه‌ت و بڕیاردان له عێراقدا به‌ته‌واوی جه‌مسه‌ربه‌ندی و كه‌رتبوون و دابه‌شبوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه، فاكته‌ری ده‌ره‌كی رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی و مانه‌وه و هێشتنه‌وه و لادانی ئه‌كته‌ره سیاسییه‌كاندا.
ئه‌گه‌رچی سوننه ئێسته خۆیان به په‌راوێز و فه‌رامۆشكراو ده‌بینن و داده‌نێن و له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوویشدا به‌ته‌واوی ناسنامه مه‌زه‌وییه‌كه‌یان له ده‌ست داوه، به‌ده‌ست نه‌بوونی هێزێكی سیاسیی رێكخراو و یه‌كگرتوو و خاوه‌ن گوتارێكی هاوبه‌ش و كاریگه‌ره‌وه ده‌ناڵێنن.
سێیه‌م/ بودجه‌ی سوپا و بودجه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن
یه‌كێك له‌و رووداوانه‌ی روو ده‌ده‌ن و كه‌مترین گفتوگۆ و قسه‌ی له‌باره‌وه كراوه له شه‌قامی عێراقیدا، پرسی زیادكردنی بودجه‌ی سوپا و به‌رگری و حه‌شدی شه‌عبی و كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵایه، ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی زۆر نه‌رێنی و خراپی له‌سه‌ر شێوه‌ی ژیان و گه‌شه‌ی دانیشتووان و ئاستی هۆشیاری و پرسی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای مرۆیی، ته‌نانه‌ت بازاڕ و ده‌رفه‌تی كار و گه‌نجان و چین و توێژه‌كانی تر ده‌بێت.
په‌روه‌رده كه‌رتێكی هه‌ستیار و ئاینده‌یی و گرنگه و ده‌بێت وه‌ك كه‌رتێكی ستراتیجی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت له دانانی بودجه و پاره بۆ ته‌رخانكردن و به‌ره‌وپێشبردن و كاراكردنی، به‌تایبه‌ت له وڵاتێكی وه‌ك عێراقدا كه كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای له قه‌یران و چه‌قبه‌ستوویی و كێشه‌ی گه‌وره‌دان و ناتوانن وه‌ك پێویست وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م خواست و كێشه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه بێت.
ئه‌م ناهاوسه‌نگییه‌ی نێوان كه‌رته جیاوازه‌كان له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا و به‌دیاریكراویش ناهاوسه‌نگی له نێوان په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و سوپادا، ده‌رخه‌ری پاشه‌كشه‌ی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌به‌رهێنانی توانای مرۆیی و زۆر بواری تره، كه پێوه‌ندییان به داهاتووی عێراق و سیستمی سیاسی و پرسی بنیاتنانی ئاشتی و سه‌قامگیری سیاسی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و داهاتی سه‌ربه‌خۆ و هه‌لی كاره‌وه هه‌یه.
پێده‌چێت یه‌كێك له پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌م دۆخه، هاندانی گه‌نجانی عێراق بێت بۆ چوونه ناو دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان، به تایبه‌تیش حه‌شدی شه‌عبی و به سه‌ربازكردنی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی كه زیانێكی گه‌وره له بنیاتنانی ئاشتی له وڵاته‌كه‌دا ده‌دات.