یه‌كێتیی نیشتمانیی كورستان ورده‌ورده خۆی به‌ره‌و هه‌ڵدێرێك ده‌بات كه ئێسته چاوی بڕ ناكات بیبینێت، به‌داخه‌وه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت یه‌كێتیی ئێسته نه یه‌كێتییه، نه نیشتمانییه و نه كوردستانیشه، ئه‌وه‌ی هه‌یه كۆمه‌ڵێك كه‌سی دیاریكراون كه له‌سه‌ر خوانی گوتارێكی نیمچه‌كوردانه‌ی ده‌ستێوه‌ردراوه ده‌خۆن، كه له پارتی دیموكراتی كوردستان، له ساڵی 1975ه‌وه دابڕان و له‌و ڕێبازه مه‌زنه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و بارزانیی نه‌مر لایان دا.
ڕاسته ئه‌وانه‌ی ده‌یڵێم قه‌یرانی قووڵ و ئاڵنگاریی كه‌مه‌رشكێنن له به‌رده‌م ئه‌م یه‌كێتییه نوێیه‌دا، وه‌ك گوتم ئێسته زیاتر له باندێكی چه‌كداری بازرگان ده‌چێت، به‌ڵام كێشه گه‌وره و جه‌وهه‌رییه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌مانه له‌سه‌ر ئه‌رز و خاكی كوردستانن و به‌شێك له كوردستانیان داگیر كردووه و ته‌راتێنی تێدا ده‌كه‌ن. با یه‌ك پرسیار له خۆمان بكه‌ین، باڤڵ تاڵەبانی جگه له ڕێوڕه‌سمه‌كانی یادكردنه‌وه‌ی مام جه‌لال و یه‌كێتی و هه‌روه‌ها نمایش به جلی سه‌ربازییەوە له‌گه‌ڵ دژه‌تیرۆر و وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه، له كام كێشه و گرفت و ئاڵنگاریی كوردستان و خه‌ڵكی سلێمانیدا دیار بووه و قسه‌یه‌كی بۆ گوتن پێ بووه؟! مه‌گه‌ر پێوه‌ری كوردستانیبوون یان نه‌بوون چییه جگه له‌وه‌ی كه به هانای خه‌ڵكه‌وه بڕۆیت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر 100%یش داخواز و داوكارییه‌كانیان به‌جێ نه‌هێنیت؟!
له ماوه‌ی ته‌مه‌نی حكوومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانیدا، ته‌نیا كارێك كه یه‌كێتی ئه‌نجامی داوه، لێكترازاندنی ماڵی كورد و په‌ره‌پێدان به نایه‌كێتیبوون و نایه‌كگرتوویی له كوردستان بووه، نانیشتمانیبوونه‌كه‌شی هه‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا هاوپه‌یمانێتییه‌كی شكستخواردوو و فاشیل له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی عێراق و وڵاته ده‌ستێوه‌رده‌ره‌كانی دراوسێ، له تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی عێراقدا له هه‌فته‌ی ڕابردوو له ڕای گشتیدا چه‌سپاوه. پاش هه‌موو ئه‌مانه، ئه‌و شته‌ی وا بۆ بیركردنه‌وه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌یه یه‌كێتی چۆن ده‌یه‌وێ ڕاست ببێته‌وه؟ چۆن ده‌یه‌وێ ئه‌و هه‌موو ده‌نگه ناڕازییانه‌ی ناو خۆی كپ بكاته‌وه؟ ئایا دیسان كردارێكی توندوتیژانه و گوماناویی بۆ تیرۆر و سڕینه‌وه له ناوخۆی خۆیشیدا هه‌ڵده‌بژێرێت؟ ئایا ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نوێیه‌ی له‌گه‌ڵ شۆڤێنی و میلیشیاكاندا له ناو زاكیره‌ی خه‌ڵكی نیشتماندۆست و نه‌ته‌وه‌یی سلێمانیدا، دادی ده‌دات كه گرنگترین و سه‌ختترین هه‌ڵبژاردنی به‌رده‌می به سه‌لامه‌ت تێپه‌ڕێنێت؟!
ئه‌مانه به‌شێك له‌و پرسیارانه‌ن كه ئاڵنگاری و قه‌یرانه‌كانی یه‌كێتی ده‌رده‌خه‌ن، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی قه‌یرانی سه‌ره‌كی و گه‌وره‌تری یه‌كێتی، بۆ گوتاری ئه‌و حزبه ده‌گه‌ڕێته‌وه، گوتارێك كه ئیتر سیاسه‌تمه‌دار و سه‌وداكار و نوكته‌بێژێكی وه‌ك مام جه‌لالی نییه تا كه‌موكوڕی و بۆشاییه‌كانی بشارێته‌وه و دایپۆشێت، ئه‌مانه چه‌ند كه‌سێكن كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه ڕه‌سه‌ن و دێرین و به‌ته‌مه‌ن و ئه‌زموونه‌كانی یه‌كێتییان په‌راوێز خستووه، به جۆرێك له جۆره‌كان خه‌ریكی ته‌سفیه‌كردنیانن، خۆشیان ماونه‌ته‌وه كه چۆن و چی گوتارێك ئاراسته‌ی خه‌ڵك بكه‌ن و چۆن ئیداره‌ی ئه‌و زۆنه‌ی خۆیان بده‌ن كه ئاگایه‌كی ئه‌وتۆشیان لێ نییه چیی تێدا ده‌گوزه‌رێت.
كاتێك ئێمه باسی دیسكۆرس یان گوتار ده‌كه‌ین، واته باسی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی مانا و ده‌لاله‌تی سیاسی، شوناسمه‌ندانه، كولتووری، ئابووری، مرۆیی و نیشتمانی ده‌كه‌ین، له هیچ كام له‌م جومگانه‌دا یه‌كێتی نه‌ك ته‌نیا كارنامه‌یه‌كی ڕوونی نییه، به‌ڵكو به ته‌واوه‌تیش ته‌ڵخ و لێڵه، له ڕووی نیشتمانییه‌وه هه‌زاران ساڵی تر و هیچ فه‌یله‌سووف و ماتماتیكزان و.. ناتوانێ پاساوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و خیانه‌ته‌كه‌یان بداته‌وه. هه‌ڵبه‌ت سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره هه‌ندێك هه‌وڵ ده‌دات، به‌ڵام ئه‌سته‌مه سه‌ر بگرێت!، چونكه ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و زیاتر له نوكته‌ی كه‌شفكراو و سواو ده‌چن تا ڕوونكردنه‌وه و پاساوهێنانه‌وه‌یه‌كی بۆشیش!.
له ڕووی كولتوورییه‌وه به‌شێكی زۆر له ده‌زگا و چاپ و بڵاوكراوه‌كانیی سلێمانی تووشی كێشه‌ی دارایی بوونه‌ته‌وه، چونكه یه‌كێتی نه‌یتوانیوه ژیانی ئابووری و ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك به‌ره‌و ئاقارێك ببات كه خه‌ڵك كاتیان هه‌بێت بۆ كڕین و خوێندنەوەی كتێب، دامه‌زراوه كولتووری و ڕۆشنبیرییه‌كانی سلێمانی، كوان و بۆ ده‌نگیان نییه؟! ئایا سلێمانییه‌ك كه به شاری ڕۆشنبیری ناسرابوو و وه‌ك شاری داهێنه‌ریش له ئاستی دنیادا ناوی تۆمار كراوه به ڕاستی ده‌بێت له ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی بازرگان و بێ گوتار بێت؟ ئایا ئه‌مه گه‌وره‌ترین تراجیدیا و جینۆساید نییه ده‌رهه‌ق به كورد؟.
یه‌كێتی ده‌یه‌وێ به‌م جۆره سیستمێكی مانایی چه‌ند ڕه‌هه‌ندی و گوتارێكی نه‌ته‌وه‌ساز به‌رهه‌م بهێنێت؟! من دڵنیام به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌وانه‌ی كه ئێسته یه‌كێتیی نوێ ئیداره ده‌ده‌ن، هیچ وێنا و تێگه‌یشتنێكیان له چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی دیسكۆرس و گوتار نییه. كه‌ناڵی كوردسات وه‌ك تریبۆنی فه‌رمیی خێزانی خۆیان به‌كار ده‌هێنن و ئه‌وه‌نده‌ی یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایكبوونی و ڕۆژی مردنی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یانه، هێنده به‌ها نادات به پرسی كورد و كوردستان، لۆمه‌ی دنیا نه‌كه‌ین به‌م بۆنه‌یه‌وه گوماناوی سه‌رمان بۆ بله‌قێنن! ته‌له‌ڤزیۆنی خاك كه جگه له به‌رنامه‌ی به‌رنامه كه هه‌ندێك له ئه‌ڵقه‌كانی سوودمه‌ندن و ڕه‌خنه‌گرانه‌ن، ئیتر ده‌په‌رژێته سه‌ر شتانێك كه كه‌مترین پێوه‌ندییان به خاك و خودای كوردستانه‌وه نییه. ده‌ی ئه‌م هێزه بێ گوتاره چۆن ده‌یه‌وێ خزمه‌تی خه‌ڵكی نیشتماندۆست و ڕۆشنبیری سلێمانی بكات؟
ئایا به ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ نه‌یاراندا له 16ی ئۆكتۆبه‌ر، توانی خورماتوو و كه‌ركووك له ته‌عریب و ده‌ستدرێژیی گوتاری شۆڤێنیی عه‌ره‌ب و حه‌شدی شه‌عبی رزگار بكات؟ وه‌ڵامه‌كه وه‌ك ڕۆژ ڕوونه. ئه‌ی ئایا به‌م لادانه له گوتاری كوردستانیی هه‌ولێر و پشتكردنه یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی كوردستان و هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ كوردكوژانی به‌غدا، ده‌توانێت ئه‌م باره لاره‌ی خۆی له‌م قۆناغه‌دا ڕاست بكاته‌وه؟ به‌ڕای من وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش هه‌ر ڕوونه، له پاش كۆچی دوایی مام جه‌لاله‌وه تا ئێسته تاقانه‌كارێك كه یه‌كێتی به باشی ئه‌نجامی دابێت، دروستكردنی نیگه‌رانیی بۆ كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر دۆزی كورد بووه، لێدان له یه‌كڕیزیی كورد و فرۆشتنی خاكی وڵات به پاساوی بێ بنه‌ما، ده‌ستوه‌ردان له كاروباری حكوومه‌تی كوردی و لێدان له دووزه‌له‌ی یزبایه‌تییه‌كی بێ گوتار بووه.
من پێم وایه یه‌كێتی ده‌زانێ له چ قه‌یرانێكی قووڵدایه و به‌ره‌و چ خه‌ره‌ندێك خه‌ریكه ده‌گلێت، به‌ڵام كێشه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه نازانێ چۆن چاره‌سه‌ری بكات. واته ئه‌مانه چه‌ند كه‌سێكن كه یان گوتار بۆیان گرنگ نییه، یان نازانن گوتار چییه! ڕۆڵی گوتار له ئیداره‌دانی هه‌ر پێكهاتێكدا وه‌ك ڕۆڵی چوارچێوه‌یه‌كه له خانوویه‌كدا، هیچ خانوویه‌ك به بێ چوارچێوه و ئێسقانبه‌ندیی له‌سه‌ر پێ ڕاناوه‌ستێت مه‌گه‌ر له حاڵه‌تی وه‌همیدا، بۆیه به هه‌موو ئه‌م قه‌یران و ئاڵنگارییانه‌وه ده‌بێ مه‌ترسیی ئه‌وه بخوێنینه‌وه، یه‌كێتی بۆ بازدان به‌سه‌ر دۆڕانی خۆی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و له به‌رده‌م ئاشی نوێ و مه‌ترسیداری تر، دژی كورد و كوردستان بگێڕێت و پلانی تری داگیركه‌ران بباته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆیه ئێمه وه‌ك كورد له سه‌رمانه به وردی ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته بین، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش په‌لكێشی بینین و چاودێریكردنی ئه‌م دۆخه مه‌ترسیداره بكه‌ین كه یه‌كێتی ده‌یخاته به‌رده‌م چاره‌نووس و مافه‌كانی خه‌ڵكی كورد و كوردستان.