له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد پێش رووخان و دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی فیدراڵ، رۆڵێكی گرنگ و كارای بینی له پێناو به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ماف و شایستانه‌ی كه ده‌یان ساڵ بوو ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق، به ئاگر و ئاسن و پاشگه‌زبوونه‌وه له ڕێككه‌وتننامه‌كان و به‌ڵێنه‌كانیان، وه‌ڵامی گه‌لی كورد و ویسته ره‌واكانیان دایه‌وه، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی له 18 ساڵی رابردوویش ئاره‌زوومه‌ندانه و پێش ده‌سه‌ڵاتی ئێسته‌ی به‌غدا، هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌بوو.
به‌پێی ده‌ستووری ساڵی 2005ی عێراق، باشووری كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵ‌دا، به ناوی هه‌رێمی كوردستان جێگیر كرا.
ئه‌وه‌ش له ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوو و له دوای رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان و دابه‌شكردنی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستانی گه‌وره، بۆ یه‌كه‌مین جار بوو له دوای ئه‌و مێژووه‌وه، پارچه‌یه‌كی كوردستان به هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ بناسێنرێت و ماف و شایسته دارایی و سیاسییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكرێت و گره‌نتی بكرێت، ئه‌ویش به‌هۆی رۆڵ و تێكۆشانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد و به‌تایبه‌ت سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی كه هه‌ر له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراقه‌وه، دركی به‌وه كردبوو كه چه‌قی یه‌كلاكردنه‌وه و به‌ده‌ستخستنی سه‌رجه‌م مافه‌كانی گه‌لی كورد له به‌غدایه، چونكه ده‌ستوور و یاسا ئه‌و مافه‌ی به كورد داوه و له به‌غدا گره‌نتیی مافه‌كانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی هه‌رێم پێویسته بكرێت.
دواتر بینیمان كه سیاسه‌تی په‌راوێزخستن و لادان له ده‌ستوور و یاسا له‌لایه‌ن شۆڤێنییه‌كانی عێراق، چه‌نده زیانی سیاسی و ته‌ناهی و ئابووری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، چه‌نده زیانی گه‌وره‌ی هه‌م به گه‌لانی عێراق و هه‌میش به هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایی گه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به ڕێی گفتوگۆ، به‌رده‌وامییان هه‌یه تا جارێكی تر عێراق نه‌گه‌ڕێته‌وه ڕێڕه‌وی تاكڕه‌وی و سه‌نتراڵیزم و دیكتاتۆری، به‌تایبه‌ت كه هه‌رێمی كوردستان تاكه هه‌رێمه له‌سه‌ر ئاستی عێراق، فشاره ئابووری و سیاسی و هه‌ندێك جاریش سه‌ربازییه‌كان، به‌رده‌وام ئاماژه‌ن به‌وه‌ی تا كۆتایی به سیستمی فیدراڵی و ده‌ستوور و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بهێنرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گوشارانه‌شدا هه‌رێمی كوردستان و گه‌له خۆڕاگره‌كه‌ی، به هه‌وڵی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان و به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی، به ڕێی دیپلۆماسی و سیاسییه‌وه هه‌وڵ دراوه مافه ده‌ستوورییه‌كانی له‌ناو عێراق به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام پێده‌چێت كه فیكری ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، پاشگه‌زبوونه‌وه بێت له ڕێككه‌وتنه‌كان و یاسا و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كان چ له رووی دارایی و چ له رووی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری تایبه‌ت به ناوچه‌كه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامی هه‌یه. هه‌ر ئه‌وه‌ش هیوا و ئومێدێكی زۆری له‌لای خه‌ڵكی كوردستان دروست كردووه، چونكه هه‌ر هه‌نگاوێكی پارتی و حكوومه‌تی كوردستان پێش هه‌موو شتێك، پارێزگاریكردنه له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی، دوور له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و كه‌سییه‌كان. له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێسته‌ی عێراق ئه‌و راستییه بزانن، یان جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه و یاسا و ده‌ستوور، یانیش كشانه‌وه‌ی گه‌لی كورد له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق كه ئه‌نجامه‌كانی دیار و به‌رچاو ده‌بێت، چونكه سه‌رده‌می تاكڕه‌وی و خۆسه‌پاندن و ژێرده‌ستیی كورد و كوردستان به زمانی گه‌مارۆ و هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌سه‌ر چووه، كشانه‌وه‌ی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسی، واتا شكستێكی كوشنده‌ی عێراق.